بە دیمەن

هەپەگە: هاوڕێمان مەزڵوم یەکتا بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بووە و گوتی: "هاوڕێمان مەزڵوم یەکتا بە دڵسۆزیبوونی بۆ ژیانی ئازادەوە، بۆ هەموومان دەبێتە ڕێنیشاندەری ژیان."

شەهید یەکتا مەزڵوم

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی گەریلای شەهید ئەم ڕاگەیاندراوەیی بڵاوکردەوە:

"هاوڕێمان مەزڵوم یەکتا بە هۆکاری نەخۆشبوونی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چارەسەری وەردەگرت، ڕۆژی ١٥ی شوبات دیسانەوە بە گرانی نەخۆش کەوتەوە. وێڕایی هەموو چارەسەرە پزیشکییەکان، هاوڕێمان شەهید بوو.

هاوڕێمان مەزڵوم لەو ساتەی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بووە تا کاتی شەهید بوونی، هەموو کاتێک لەسەر هێڵی فیدایەتی خاوەنی تێکۆشان بوو. بە دڵسۆزییەکانییەوە بۆ بەهاکانی ئازادی و کەسایەتی فیداکارییەوە بووە میلیتانێکی نموونەیی ئاپۆیی. هاوڕێمان هیچ کاتێک کێشە تەندرووستییە کاریگەرەکانی بە ئاستەنگی لە پێش تێکۆشاندا نەدەبینی؛ بە بەشداربوونی مۆراڵ بڵندییەوە، بە جۆشوخرۆشەوە هەموو کاتێک ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد. وەک ڕۆڵەیی بوێری گەلی عەفرینمان، بەو کولتوور، ئاکار و پەرەوەردەیەیی لە بنەماڵە و دەرووبەرەکەیەوە وەریگرتبوو، لەگەڵ پێوانەکانی ژیانی ئاپۆییدا یەکانگیری کرد و بووە میلیتانێکی فیدایی. لەهەر گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا، بە درووستی دڵسۆزی نیشانی هاوڕێیانی دەدا. شەهیدبوونی ناوەختەی هاوڕێمان لە دڵەوە نیگەرانی کردین. بە دڵسۆزیبوونی بۆ ژیانی ئازادەوە، بۆ هەموومان دەبێتە ڕێنیشاندەری ژیان.

لەسەر ئەم بنەمایە، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژایی هاوڕێی شەهیدمان و گەلی وڵاتپارزێمان دەخوازین، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە لە کوردستانی ئازاددا یادی هاوڕێیانی شەهیدمان بکەینەوە.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕیمان مەزڵوم یەکتا بەمشێوەیە:

ناسناو: مەزڵوم یەکتا

ناو و پاشناو: محەمەد شێخ حەمەدی

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: سیهەم – حەمید

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٥ی شوباتی ٢٠٢٥ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."