بە دیمەن

جەنگیز چیچەک: هەنگاوی پێویستی سەرەتایی دەبێت ئازادی بەڕێز ئۆجالان بێت

جەنگیز چیچەک ئاماژەی بە هەنگاوە پێویستەکانی پرۆسەکەکە کرد و گوتی: "یەک لەو هەنگاوە گرنگانە بێگومان ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان و هەموارکردنەوە و گۆڕانی هەلومەرجی کارکردنێتی. ئەمەش خودی خواستی پەکەکەیە"

جەنگیز چیچەک

پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک ئاماژەی بەوەدا، ئەردۆغان پێشتر نکۆڵی لە ڕێککەوتنمامەی دۆڵمەباخچەی دەکرد گوتی: "پرۆسەکە بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغاندا پەڕییەوە بە قۆناغێکی جیاواز. کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵێ لەگەڵ ئەردۆغاندا گرنگ و کاریگەرە. لەم بابەتەدا دوو ئەزموونی چارەسەری هەیە؛ پرۆسەی ئۆسلۆ و پرۆسەی ئەم دواییەی ئیمراڵی. خاڵی هاوبەشییان هەیە. هەرخۆی لە پێش چاوی کۆمەڵگەدا شتەکان ڕوودەدەن. لە ڕێککەتننامەی دۆڵمەباخچەدا بەرێز ئەردۆغان خۆی گوتی، 'ئاگاداری ئەو ڕێککەوتنامە نیم، دانی پێدا نانێم' بەم لێدوانەی بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی بە ڕێککەوتننامەکە هێنا. لە دوای ئەوە ١٠ ساڵی بەردەوام کۆمەڵگە لە ئاڵۆزی و پشوێیدا بوو لە هەموو ڕووەکانەوە. دوای فشارەکان لەم پرۆسە نوێیەدا کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و بەڕێز ئەردۆغان نیشاندەری ئەوەیە لە ڕووی مێژوویەوە پێشکەوتنێک هەیە. ئەمەش گوازرشتە لە بەرهەمداری تێکۆشان."

'گۆڕینی  هەلومەرجی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان هەنگاوی پێویستی سەرەتایە'

چیچەک لە بەردەوامییدا سەرنجی خستەسەر پێویستی ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بۆ پرۆسەکە بنرێت و بە ئاماژەدان بەو گۆڕانکارییانەی پرۆسەکە هێناوێتەکایەوە جەختی لەسەر ئازادی و گۆڕێنی هەلومەرجی کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە و گوتی: "خودی ئاشتی لە نێوان ئەو هێزانەدا ئەنجام دەدرێت کە لە شەڕکردنی یەکتردان. بەشێوەیەکی ئاسایی دوورخستەنەوەی پرسی کورد لە شەڕ و پرۆسەی چەکدانان پێویستی بە هەندێک هەنگاو هەیە. بێگومان گرنگترینی ئەو هەنگاوانەش جێبەجێ کردنی هەلومەرجی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان و هەمواردنەوەی یاساکانە پەیوەست بە هەلومەرجەکانی کارکردنییەوە."

'دەبێت بەڕێز ئۆجالان بەشداری کۆنگرە ببێت'

چیچەک ئاماژەی بە ڕاگەیاندرا و لێدوانی پەکەکە کرد پەیوەست بەم بابەتەوە و دەستنیشانی کرد ئەوەی پەکەکە جەختی لەسەر دەکاتەوە و پێویستی بەستنی کۆنگرەیەتی هەر ئەو مەرجانەیە و گوتی: "بۆئەوەی کۆنگرە بەم شێوە مێژوویە ئەنجام بدرێت، دەبێت بەڕێز ئۆجالان بەشداری پرۆسەی بەستنی کۆنگرە ببێت. وە دەبێت ئۆپراسیۆنە چەکدارییەکانی شەڕ بوەستێندرێت. لە باشووری کوردستان و جێگەکانی دیکە ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامن، بەڕاستی لە دۆخێکی وادا هیچ گرنتییەکی ئەمنی نییە بۆ بەستنی کۆنگرە. هەر خۆی  بەرپرسانی پەکەکەیش چەندین جار ئاماژەیان بەم خاڵەکە کردووە. ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان ڕەخساندنی هەلومەرجی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەیە. پێویستە ئەمە خواستی سیاسەت و هەموو لایەنە کوردییەکان بێت، نەک بە تەنها خواستی دەم پارتی. بابەتی کورد ئیدی پرسی هەمووانە، پێویستە لە کورد تێبگەن. ناچارەسەرکردنی پرسی کورد کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هەموو کەسێک داناوە."

لە کۆتایی قسەکانییدا جەنگیز چیچەک پەڕلەمانتاری دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەموو پارت و بە تایبەت ئۆپۆزسیۆنیش بەشداری کاریگەری پرۆسەکە بێت.