کۆمسیۆنەکانی باشوور لە بەریتانیا پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی دایە عالیە داروەند بڵاوکردەوە‎

کۆمسیۆنەکانی کەجەدەکەی باشور لە بەریتانیا، بەبۆی کۆچی دوایی "دایکە عالیە داروەند" پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان و گەلی وڵاتپارێز کرد.

کۆمسیۆنەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لەئەوروپا (کەجەدەکە)ی باشوری کوردستان لەوڵاتی بەریتانیا پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر  "دایکە عالیە داروەند" کرد.

کەجەدەکەی باشور وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دایە عالیە، ئاماژە بەوەدەکات، دایە عالیە، نمونەی ژنی تێکۆشەری کوردە، کە لە سەختی و زەحمەتیی زۆردا مندالەکانی وەک وڵاتپارێز پەروەردە و گەورە کردووە.

کۆمسیۆنەکانی کەجەدەکەی باشور لە بەریتانیا ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە دایکانی کورد چاو لە ژیان تێکۆشانی دایکە عالیە بکەن.

دایە عالیە لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لە تەمەنی ۷٦ ساڵی دا بە هۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە کۆچی دوایی کرد. دایە عالییە دایکی ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی پژاک و هەروەها دایکی سەعید شاخەوان بەرپرسی کۆمینی پەژاک لە وڵاتی بەریتانیا و شەرمین تارام-ە .

ژ.ت