لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوون
پاش کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفەی حەلەب، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی گەڕەکەکان.
پاش کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفەی حەلەب، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوون بۆ پاراستنی ئاسایشی گەڕەکەکان.
پاش کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفەی حەلەب لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتی هەردوو گەڕەکەکە و حکومەتی کاتیی دیمەشق، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەرکی پاراستنی ئاسایشی گەڕەکەکانیان لەئەستۆگرت.
بەگوێرەی خاڵی ٦ هەمی ئەو ڕێککەوتنەی لە ١ ی نیسان واژۆکرا، هێزە سەربازییەکان لە هەردوو گەڕەکەکە کشانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات، بەمەش ئەرکی پاراستنی گەڕەکەکان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرا.
دوێنێ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە مامەڵە دەکەن و ئەرکی پاراستنی ئاسایشی گەڕەکەکان بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ جێدەهێڵن.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، ئارین عەبدۆ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) کرد و ڕایگەیاند وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەزموونی ١٠ ساڵیان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی گەڕەکەکان. جەختی کردەوە، هەموو ڕێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی گەل.