لە حەلەب بە پانێڵێک گفتوگۆیی کاریگەرییەکانی فکری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ژنان کرا

کۆنگرە ستار لە حەلەب بە هاوکاری دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پانێڵێکی دیالۆگی دەربارەی کاریگەرییەکانی فکری ڕێبەر ئاپۆ لەسەر گەشەیی فکری و ژیانی ژنان ئەنجام دا.

بە درووشمی "٤ی نیسان ژیانەوەی ئازادی گەلان و ژنان" کۆمیتەی پەیوەندی و ڕێککەوتنە سیاسی دیموکراتیکەکانی کۆنگرە ستاری بە هاوکاری دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە پارکی عەفرینی گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەلەب پانێڵیکی دیالۆگی ڕێکخست.

لە پانێڵەکەدا نوێنەرانی پارتە سیاسی، ڕێکخراوەکانی مەدەنی و ژنان، ئەنجوومەنی خۆجێی و کۆمەڵەکان بەشداربوون. هەروەها ڕۆژنامەوانی ئەمازیخی، ئینتیسار بوغمانی و ژنە چالاکوان، گولی محمەد لە کەنەداوە بە ڕێگەی ئۆنلاین بەشداربوون.

پانێڵکەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەسیپێکرد، دواتر ئەندامی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەڤ-دەم) زیلان عەلی لەسەر بابەتی پانێڵکە بە ناونیشانی "ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژبوونی گەلانی بندەست و ژنانە" قسەیکرد.

زیلان عەلی لەسەر سرووشتی پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ قسەیکرد و گوتی: "پێشکەوتنی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەندە لەسەر بە پراتیکیکردنییەوە."

هەر لە قسەکانیدا زیلان عەلی پەیوەست بە ناوەڕۆکی بانگەوازییە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆوە قسەی کرد و ئەمەی گوت: "ئامانجی بانگەوازییەکە بۆ بونیادنانی بناغە کۆمەڵگەی-ئابوورییەکانە، کە گرنتی گوزارشتکردنە لە ئازادی ناسنمامە و هەموو بەشە کۆمەڵایەتییەکانە."

دواتر بەشداران بۆچوونی خۆیان دەربڕی و جەختیان کردەوە لەوە ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕەخسێنەری ئازادی ژنانە.

لە بەردەوامی پانێڵەکەدا ڕۆژنامەوانی ئەمازیخی ئینتیسار بوغمانی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری قسەکردنی پانێڵکە بوو، ئەمەی گوت: "ئایدیاکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە گرنگیدانی بە ڕزگاری ژنان، دەتوانێت کۆمەڵگەیەکی تەندرووست بونیاد بنێت."

هەروەها ژنە چالاکوان، گولی محەمەد کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە لە کەنداوە بەشداری قسەکردنی پانێڵەکە بوو گوتی: "بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە پشتبەستن بە چارەسەری سیاسی، بووە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ. هەروەها لە بانگەوازی و ئایدیاکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا ئازادی کۆمەڵگە لەسەر ئازادی ژنان خۆی بونیاد دەنێت."