چەتەکانی دەوڵەتی تورک زۆرکەسیان ڕفاند

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک قەسەدە ڕایگەیاند، لە هەرێمی شەهبا نزیک ناوچەی شێخ نەجاڕ، ١٢٠ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کە هەوڵی گەیشتنیان بە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو، لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە هەوڵدانێکی مەترسیداری چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی شەهبا کردووە.

راگەیەندراوەکەی هەسەدە بەم جۆرەیە:

"گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشێکی بەرفراوانی رفاندن و بە کۆیلەکردنیان لە دژی ئەو مەدەنیانەی لە ناوچەکانی شەهبای باکوری حەڵەب گیریان خواردبوو، دەستپێکردووە. ١٢٠ ئۆتۆمبێل کە بە سەدان هاووڵاتیان تیایدابوو و دەیانویست خۆیان بگەیەننە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە نزیک ناوچەی شێخ نەجار لە لایەن چەتەکانەوە رفێندران. چەتەکان ماوەی دوو رۆژبوو رێگرییان لە تێپەڕبوونی هاووڵاتیان دەکرد.

بە ئامانجی کۆیلەکردن ئەو چەتانە، زیاتر لە ١٥ هەزار مەدەنیان گرتووە و ژمارەیەکی گەورەیان رفاندووە. جیالەوەش رووبەڕووی برسێتی و تونیەتیان دەکەنەوە".