شەڕی جیهانی سێیەم: لە دەوڵەت نەتەوەکانەوە بەرەو دەوڵەتانی فیدراڵی

وەک چۆن لە شەڕی جیهانی یەکەمدا تورکیا و ئێران کران بە ناوەندی دەوڵەت نەتەوەکان لە ناوچەکەدا، لەم پرۆسەیەشدا دەبێت تورکیا و ئێران دابەش بکرێن. ناوەندە نوێیەکەی ئیسرائیل، دەوڵەتانی بچووکی فیدراڵی لە ناوچەکەدا دادەمەزرێنێت.

هەرێمەکە بە شەڕ، ئاڵۆزی، ستەم و هێرشی کۆمەڵکوژییەوە دەچینە ناو ساڵی نوێیەوە. هەروەها شاهیدی داڕمانی دەوڵەت نەتەوەکانین. دوای سەرهەڵدانی دەوڵەت نەتەوەکانی یەکەم، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نەیتوانی لە کێشە و قەیرانەکان ڕزگاری بێت. قەیرانەکانی سەرمایەداری جیهانی هەمیشە قووڵتر و گەورەتر بووە، چونکە دەوڵەت نەتەوەکان هەرچەندە بڕیار بوو ئابووری و بازاڕی جیهانی بەهێزتر بکەن، بەڵام لە ڕاستیدا بوونەتە بەربەست. ئەو پڕۆسە و بارودۆخانەی لە سەدەی ٢١دا سەریان هەڵدا، نیشاندەری ئەوەیە کە سەردەمی دەوڵەت نەتەوەکان کۆتایی هاتووە. بەڵام سیستمە فیدراڵیەکان وڵامدەر نین، لەبەر ئەوەی لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لەسەر لۆژیکی دەوڵەت نەتەوە دامەزراون. لەبەر ئەوەی ئەم سیستەمە لاواز بێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر سەرمایە و بازرگانی و بازاڕی جیهان نەکەن.

جگە لەوەش، لەژێر ناوی پرۆژەی (رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە)دا، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل، هێزە سەرمایەدارییەکان دەیانەوێت دەوڵەتە فیدراڵییە لاوازەکانی ناوچەکە بخەنە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلەوە. هەر بەو هۆیەوە ئەم پرۆسەیەیان بەو دۆخە دەستپێکرد کە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ لە عێراقدا هاتە ئاراوە. عێراق بە سیستمی فیدراڵی دابەش کرا، هێنرایە ئاستێک کە نەیتوانی ببێتە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی هێزەکانی سەرمایەداری و بەتایبەتی سەرمایەداری جیهانی و ئیسرائیل. ئێران کە لەم دۆخە تێگەیشتبوو، لەژێر ناوی "هیلالی شیعە" یان "بەرەی مەقاوەمەت" دەستوەردانی لەم پرۆسەیەدا کرد و چووە هەڵوێستێکی بەرگریکارییەوە. لەو پێناوەدا دەستی بە خۆڕاگری کرد لەگەڵ هێزە میلیشیاکانی بەتایبەتی لە لوبنان و فەلەستین، سوریا و عێراق و یەمەن.

بەمەش تورکیا هەوڵیدا بە پرۆژەی "بەرەی سوننە" یان "پەیمانی نەتەوەیی" لەژێر ناوی پرۆژەی "ئیخوان موسلمین" بە تایبەت لە لیبیا و سوریا، عێراق و میسر لە دژی هێزەکانی سەرمایەداری بوەستێتەوە. بەڵام لێکدانەوەکانی ئێران و تورکیا شکستی هێنا. لە شوێنێک کە لەبەرامبەر هێزەکانی سەرمایەداری چالاک دەبوون و ئامانجەکانیان دەخستەڕوو، لە لایەن هێزەکانی سەرمایەداری (ئەمریکا، بریتانیا، ڕووسیا، ئیسرائیل) بێلایەن دەکران.

لەبەر ئەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا "دەوڵەت نەتەوەکانی ناوەندی" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستکرد و بە دامەزراندنی ئیسرائیلیش ویستی پاراستنی بازاڕ و بازرگانی جیهانی دەستەبەر بکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە تا دامەزراندنی ئیسرائیل، مۆدێلی دەوڵەت نەتەوە کە ناوەندەکەی ئێران و تورکیا بوو لە ناوچەکەدا دروست بوو. هەروەها ئەو زلهێزانەی دامەزراندنی ئیسرائیل-یان  مسۆگەر دەکرد، تورکیا و ئێران بوون. بەڵام ئیسرائیل کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دامەزرا و لەم پرۆسەیەشدا بە هۆی بیرکردنەوەی چەپ-سۆسیالیست، مارکسیست-لینینیست- بە پێشەنگایەتی ڕووسیای سۆڤیەت و چین، سەرمایەداری جیهانی، سەرەڕای ئەوەی بە قەیران و ناکۆکی کاتی بەردەوام بوون، نەیتوانی هاوسەنگی ناوچەکە لەو سەردەمەدا کە جیهان بەسەر دوو جەمسەردا دابەشبوو بپارێزێت. بەهۆی ئەمەوە ململانێ و قەیرانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تا دەهات قووڵتر و زیاتر و زیاتر دەبوو و بازرگانی جیهانی، سەرمایە و بازاڕی دەوێت. هەروەها ئاسایشی ئیسرائیلیش کەوتە بەر مەترسیەوە.

بەڵام لە ساڵانی ١٩٩٠دا، لەگەڵ ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت و گواستنەوەی چین لە هێڵی سۆسیالیستییەوە بۆ سەرمایەداری، جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵگیرسا. شەڕی کەنداو یەکەم نیشانەی ئەم پرۆسەیە بوو. لەگەڵ جەنگی جیهانی سێیەم، شەڕێکی جیهانی نوێ هەم بۆ دەرهێنانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە قەیرانەکانی سەرمایەداری جیهانی و هەم بۆ بەهێزکردن و کاریگەری ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد. ساڵی 200٣ ڕژێمی بەعسی عێراق ڕووخێنرا و لەگەڵ لەسێدارەدانی سەدام سیستەمی فیدراڵی عێراق بۆ ماوەی 10 ساڵ تاقیکرایەوە. هەردوو لایەنی سەربازی و سیاسی، ئابووری و دیپلۆماسی لە هەموو ڕوویەکەوە تاقیکرایەوە. لە ئەنجامدا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەگەڵ هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بڕیار بۆ دووبارە دیزاینکردنەوەی ناوچەکە درا. هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ساڵی ٢٠٢٤ و لەناوچوونی ڕژێمی بەعس لە سوریا کە دوای ئەوە ڕوویدا، بە ڕوونی نیشاندەری ئەمەن.

ئەو شەڕەی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بە سەرکردایەتی HTS دەستی پێکرد، دوای ١٢ ڕۆژ گەیشتە دیمەشق و ڕژێمێکی نوێی لە سوریا هێنایە ئاراوە. بەڵام پشێوی، ململانێ و هێرشە کۆمەڵکوژییەکان لە سوریا هێشتا بەردەوامن. پێدەچێت دۆخی ململانێ و شەڕ لە سوریا بەردەوام بێت. شەڕ و ناکۆکی عەشیرەیی و نەتەوەیی تا ئەو کاتەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە پلانەکانی خۆی دەگات، بەردەوام دەبێت. بۆیە ساڵی ٢٠٢٥ نیشان دەدات کە شەڕ لە ناوچەکەدا زیاتر و زیاتر تەشەنە بکات.

هەروەک چۆن دەوڵەت نەتەوەکان لە هەرێمەکەدا دامەزران و تورکیا و ئێران لە ناوەندیدا بوون لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا، لەم پڕۆسەیەشدا، لە دیزانکردنەوەی نوێدا کە بڕیارە لە ناوچەکەدا دەست پێ بکات، پێویستە تورکیا و ئێران دابەش بکرێت. هێزەکانی سەرمایەداری جیهانی، هێرشەکانیان بۆ سەر ناوەندەکانی دەوڵەت نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەی BOP کە ناوی شەڕی جیهانی سێیەمی لێنراوە بگاتە ئەنجام. هەتا پارچەکردنی ناوەندەکانی دەوڵەت نەتەوە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن. بۆیە ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێک دەبێت کە شەڕەکان قورستر دەبێت و تەشەنە دەکات. بەڵام بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە قەیراناویی و شەڕە بگۆڕدرێت بۆ ئاشتی و خوشک و برایەتی، ئازادی و دیموکراسی، دەرفەتی گەورە لەگەڵ خۆی دەڕەخسێنێت. ئەو گەلانەی لە دەوری پارادایمی "نەتەوەی دیموکراتیک" بەڕێکخستن دەبن، سەردەکەون. ئەگینا هەموو ناوەندەکان و دەوڵەتەکان یەک بە یەک دەڕۆخێن. دیارترین نموونەی ئەمەش سوریایە. ئەگەرچی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر هەڕەشە و هێرشدا دەژین، بەڵام گەلێکی سەرکەوتوون لە هەموو بوارێکەوە. پێکەوە ژیانی گەلان، خاوەن ڕێکخستن و ئازادیخواز لەبواری دیموکراتیکەوە نیشان دەری ئەوەیە کە ئەوان لە بەرامبەر هەموو هێرش و قەیرانەکاندا خاوەنی هێزێکی نەدۆڕاون. لەهەمان کاتدا دەستی دۆستایەتی خۆی بۆ گەلان و وڵاتانی دراوسێ درێژدەکاتەوە.

بۆیە پێش هەموو شتێک تورکیا و ئێران و دەوڵەتانی ناوچەکە دەتوانن لە ڕەوشی ڕۆژئاوا وانە وەربگرن و ئەگەر خاوەنداری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، ئەوکات دەتوانن خۆیان ڕزگار بکەن. ئەگەرنا ڕۆژ و مانگ و ساڵ لە پێشمان کۆتایی دێت. هەر بۆیە ڕۆژانی مێژوویی تێدەپەڕین. تورکیا ئەگەر بیەوێت درێژە بە بوون و مانەوەی خۆی بدات، دەبێت ئەو دەستەی ڕێبەر ئاپۆ درێژی کردووە، بگرێت و خۆی دیموکراتیزە بکات و لە سەرووی هەموویانەوە دان بە مافی گەلی کورددا بنێت. ئەگەر خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بکات لەناو ناچێت و لە دابەش بوون ڕزگاری دەبێت. ئەگینا تورکیا هەم لەناو خۆیدا و هەم لەڕووی گەل و دیین و نەتەوەدا دابەش دەبێت. تورکیا وێستگەی کۆتایی ئەم پرۆسەیەیە. یان شەمەندەفەری دیموکراسی بەگەڕ دەخات یان ڕووبەڕووی واقیعی تورکیا دەبێتەوە کە بەسەر دەیان دەوڵەتی نەتەوەیی فیدراڵیدا دابەش بووە. ئەم دۆخە نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ عێراق و ئێران و ناوچەکەش بەهامان شێوە کاریگەری دەبێت.

یانێ بە گشتی بە تێگەیشتن و جێبەجێکردنی پارادایمی "نەتەوەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ، دەتوانن یەکێتی خۆیان بپارێزن و خۆیان لە پارچە بوون ڕزگار بکەن. ئەگینا بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی کۆتایییەکی بێ بەزەییانە دەبنەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ملیۆنان کەس ژیانیان لەدەست بدەن و بە هەموو شێوازێک کۆمەڵکوژی و شەڕ بەساڵان بەردەوام بێت. بۆیە ئەگەر تورکیا و هێزە هەرێمیەکان بیانەوێت بە قازانج و بێ زیان لەم پرۆسەیەدا ڕزگاریان بێت، دەتوانن بە راست و دروست تێگەیشتن لە پارادایمی "نەتەوەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ و جێبەجێکردنی و هەروەها خاوەنداری لە ڕۆژئاوا لەدەستی ئەو کارەساتە ڕزگاریان بێت.