گه‌لی قه‌ندیل ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كات
له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار، كۆچه‌ره‌كان ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن. كۆچه‌ره‌كانی بناری قه‌ندیل به بای كوێستانه‌كان دڵیان ده‌كرێته‌وه و ئاسووده ده‌بن. ئه‌وان ناتوانن به‌بێ كوێستانه‌كان بژین.
له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار، كۆچه‌ره‌كان ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن. كۆچه‌ره‌كانی بناری قه‌ندیل به بای كوێستانه‌كان دڵیان ده‌كرێته‌وه و ئاسووده ده‌بن. ئه‌وان ناتوانن به‌بێ كوێستانه‌كان بژین.
له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاردا، كۆچه‌ره‌كان ڕوو له كوێستانه‌ڕه‌نگینه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. كۆچه‌ره‌كانی بناری قه‌ندیل ده‌ڵێن: بای كوێستانه‌كانیان، دڵی ئه‌وان بۆ جوانییه‌كانی ژیان ده‌كاته‌وه و ناتوانن به‌بێ كۆچه‌ری بژین.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست، كۆچه‌ره‌كانی بناری قه‌ندیل به هاتنی به‌هار و گه‌رمبوونی هه‌وا ڕوویان له كوێسته‌كان كردووه. له دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كورته‌ك و زارگه‌لی، ده‌وڵه‌تی توركیا به بۆردومانكردنی دۆڵی باڵه‌ییان له ٢١ی مارسی ٢٠١٨‌دا كه به‌هۆیه‌وه ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون، به‌رده‌وامی به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی خۆی دا.
ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی ئاسمانی ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی باشووری كوردستان و زۆر جار زیانی به گوند و ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یاندووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌لی بناری قه‌ندیل به هاتنی به‌هار ڕوو له كوێسته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و جارێكی دیكه پیشانی ده‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌نده‌ش هێرش بكات، ده‌ست له خاكی خۆیان به‌رناده‌ن. له‌نێو جوانی سرووشتدا، كۆچه‌ره‌كان ڕه‌شماڵی خۆیان هه‌ڵداوه و هه‌موو بژێوی ژیانی خۆیان له‌سه‌ر به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ په‌یدا ده‌كه‌ن.
دایكه ئایشێ ده‌ڵێت: كولتووری كۆچه‌ری له كولتووری باب و باپیرانی ئێمه‌وه ماوه‌ته‌وه و هه‌موو ساڵێك ڕوو له كوێستانه‌كانی قه‌ندیل ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بژێوی ژیانی خۆمان دابین بكه‌ین.
«له‌نێو ژیانی كۆچه‌ریی ئێمه‌دا، به‌شكردنی ژیان و خاوه‌نداریكردن له یه‌كتری هه‌یه. هه‌رچه‌نده‌ش زه‌حمه‌تیش بێت، به‌ڵام ئێمه به‌بێ منه‌تی بژێوی ژیانی خۆمان دابین ده‌كه‌ین. له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناترسین و هه‌ر له كوێستانه‌كانی خۆمان ده‌بین.»
به‌هار كه ژنێكی گه‌نجه ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاریی دایكم بكه‌م، ده‌ستم له فێرگه به‌رداوه و له‌نێو ژیانی كۆچه‌ریدا زیاتر هه‌ست به ئازادیی خۆم ده‌كه‌م. هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌تیش بێت، ژیانی مرۆڤ به زه‌حمه‌تییه‌كانییه‌وه جوان ده‌بێت. خه‌یاڵی من ئه‌وه بوو كه بخوێنم، به‌ڵام بینیم كه خوێندنی ئێستا له ژیانی مرۆڤه‌كاندا بێزاری درووست ده‌كات.
هه‌روه‌ها دایكه ڕابیعه ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ماندوویه‌تیشی هه‌بێت، به‌ڵام مرۆڤ له‌نێو ژیاندا خۆی به ئاسووده‌یی ده‌بینێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به ڕه‌نجی ده‌ستی خۆمان، ژیانی خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. منداڵه‌تیی، جه‌وانه‌تیی و به‌ساڵاچوویی من هه‌موو له ڕێی ئه‌و كوێستانانه‌ی قه‌ندیل ده‌رباز بووه. كاتێك مانگی نیسان دێت، ده‌بێ له كوێستان بم. هه‌رچه‌نده هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ لێدانی ئێمه هه‌بێت، ئێمه هه‌ر له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌بین و له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ئه‌وان ده‌وه‌ستینه‌وه.
دایكه ڕابیعه ده‌شڵێت: ژیانی پێشووی ئێمه، زۆر له ژیانی ئێستا خۆشتر بوو. ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا و هاوكاره‌كانیان به فڕۆكه‌كانیان دێن قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن و زیان به ئێمه ده‌گه‌یه‌نن. له‌به‌رئه‌وه من ده‌ڵێم با یه‌كێتیی گه‌لی كورد دروست بێت.
s.m