خاڵە پەسەندکراوەکانی کۆنفرانسی ڕۆژئاوا
کۆنفرانسەکە بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ کەسایەتی لە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو، بە پەسەندکردنی 'بەڵگەنامەی هەڵوێستی هاوبەش' کۆتایی هات.
لەو بەڵگەنامەیەی کە بە یەکدەنگی پەسەند کرا، هەم لە بەش و بواری سووریا و هەم لە بەش و بواری نەتەوەیی کورداندا بڕیاری جیاواز لەخۆدەگرێت
لە گۆرەپانی نیشتمانی سووریادا خاڵی یەکەم بەمشێوەیە: "سووریا دەوڵەتێکی فرە نەتەوە، کولتووری و ئایینی و بیروباوەڕەکانە کە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا وەک عەرەب، کورد، سریانی، ئاشووری، چەرکەس، تورکمان، عەلەوی، دروزی، ئێزدی و مەسیحی، لە دەستووری بنەڕەتیدا بە گوێرەی پێوەرەکانی دەستوور مسۆگەر بکات.
لە گۆڕەپانی نەتەوەیی کورددا خاڵی دەستپێکی بەم شێوەیەیە: "هەرێمە کوردییەکان لە ژێر چەتری سوریایەکی فیدراڵدا ببێتە یەکینەیەکی ئیداری، سیاسی یەکگرتوو."
هەروەها بۆ کورد داوا دەکرێت " بەگوێرەی پەیمانە نێونەتەوەییەکان هەموو مافە نەتەوەییەکان و مافی بەکارهێنانی مافە سیاسییەکان، کەلتووری و ئیداری بە شێوەیەکی ئازاد و یەکسان لە دەستووری بنەڕەتییدا جێگیر بکرێت.
بەڵگەنامە پەسەندکراوەکانی کۆنفرانسەکە بەم شێوەیە:
گۆڕەپانی نەتەوەیی سووریا
١- سووریا دەوڵەتێکە کە لە زۆر گەل، کەلتوور، ئایین و بیروباوەڕی جیاواز پێکهاتووە کە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا، عەرەب، کورد، سریانی، ئاشووری، چەرکەس، تورکمان، عەلەوی، دورزی، ئێزدی و مەسیحی لە دەستووری بنەڕەتیدا مسۆگەر دەکات.
٢- دەبێت دەوڵەت بە گوێرەی ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییەکان، مافەکانی مرۆڤ و پێوانەکانی هاوڵاتیبوونی یەکسان هەڵسوکەوت بکات.
٣- سیستەمی بەڕێوەبەری (حکومڕانی) لە سووریادا سیستەمێکی پەرلەمانی دوو ژوورە، لەسەر بنەمای فرەڕەنگی سیاسی، گواستنەوەی دەسەڵاتە بەشێوەیە ئاشتییانە و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە. لە چوارچێوەی سیستەمی ناناوەندیدا پشت بە ئەنجوومەنی ناوچەکان دەبەستێت.
٤- سووریا ناناوەندییە، دەسەڵات و سامانەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان ناوەندەکان و دەوروبەردا دابەش دەکرێن.
٥- دەبێت ناوی دەوڵەت، ئاڵا و سروودی نیشتیمانی ڕەنگدانەوەی هەموو نەتەوە و کەلتوورەکانی کۆمەڵگای سووریا بێت.
٦- دەوڵەت لە بەرامبەر ئاین و بیروباوەڕییەکان بێلایەنە، مافی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمە ئاینییەکان پارێزراو بێت و ئاینی ئێزدی وەک ئاینی فەرمی لە دەوڵەتدا بناسرێت.
٧- پشت بە ناسنامەیەکی نیشتیمانی هاوبەش ببەستێیت کە تایبەتمەندی پێکهاتە جیاوازەکان لەبەرچاو بگرێت.
٨. مسۆگەرکردنی یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە سووریا و هەروەها نوێنەرایەتی کردنیان لە هەموو ناوەندەکاندا.
٩-پاراستنی مافی منداڵان بەگوێرەی ڕێککەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، چاودێری و هاوکاریکردنیان بەپێی سرووشتی ناوچەکە و دەرفەتەکانیان. هەروەها دەبێت پێداویستییە تایبەتەکانیان، بەپێی سرووشت و تەمەنیان بۆ دابین بکرێت.
١٠-دابەشکردنە ئیدارییەکانی ئێستا سەرلەونوێ بە پشتبەستن بە ژمارەی دانیشتووان و ڕووبەری جوگرافیاکەیان لەبەرچاو بگیردرێت.
١١- گەڕاندنەوەی شوێنەوار و بەرهەمە مێژووییەکانی سووریا کە تاڵان کراون و لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاو بوونەتەوە بۆ شوێنی ڕەسەنی خۆیان.
١٢. پووچەڵکردنەوە و ڕاگرتنی هەوڵەکانی گۆڕانی دیمۆگرافی لە ناوچە کوردییەکان و هەموو ناوچەکانی سووریا، هەروەها گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی بەشێوەیەکی زۆرەملێ لە ماڵ و ژیانی خۆیان لە سەرێکانی، گرێ سپی و عەفرین کۆچیان کردووە بە سەلامەت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.
١٣- ئەنجوومەنێکی دامەزرێنەر لەژێر چەتری نێونەتەوەییدا دروستبکرێت کە نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا تێیدا بەشداربن، بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دیموکراتیک و پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بکات و توانای هەموو دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردنی هەبێت.
١٤- هەموو پێکهاتەکانە مافی ئازادیی ڕادەربڕین و پەروەردە بە زمانی دایک و بەهرەمەندی کەلتووریان هەبێت.
١٥- ڕۆژی ٨ـی ئادار رۆژی ژنانە و وەک ڕۆژی ژنان دانی پێدابنرێت
گۆرەپانی نەتەوەیی کورد:
یەکەم: ناوچە کوردییەکان لە ژێر چەتری سووریایەکی فیدڕاڵدا وەک یەکەیەکی ئیداری و سیاسی یەکگرتوو ببێتە یەک.
دووەم: دان بە هەبوونی نەتەوەیی گەلی کورددا بنرێت وەک گەلێکی خۆجێی سووریا. بەگوێرەی پەیمانە نێونەتەوەییەکان هەموو مافە نەتەوەییەکان و مافی بەکارهێنانی مافە سیاسییەکان، کەلتووری و ئیداری بە شێوەیەکی ئازاد و یەکسان لە دەستووری بنەڕەتییدا جێگیر بکرێت.
سێهەم: فیداکاریی شەهیدانی شۆرشی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، هێزەکانی ئاسایش، ئەو زیندانییانەی کە لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی لە بەرخۆدانەکانی دژی کۆمەڵکوژییەکانی داعشدا شەهید بوون، بە ڕێزدارییەوە پێشوازییان لێبکرێت، پشتگیری و هاوکاری بنەماڵەکانیان بکرێت و بە هەمووارکردنی یاسایی مافەکانیان جێگیر بکرێت.
چوارەم: لە نێو کۆمەڵگەدا گەنجان وەک هێزێکی بنەڕەتی سەیریان بکرێت و لە هەموو دەزگاکانی دەوڵەتەدا بە شێوەیەکی یەکسان نوێنەرایەتییان هەبێت.
پێنجەم: هاوشانی زمانی عەرەبی لە دەستووری بنەڕەتییدا، وەک زمانی فەرمی دان بە زمانی کوردییشدا بنرێت، پەروەردە و فێرکردن بە زمانی کوردی بدرێتەوە.
شەشەم: پەیوەست بە زمانی کوردی و میراتە مێژوویی و کەلتوورییەکەیەوە، ناوەند و بەشی پەیوەندیدار دامەزرێنرێت، ناوەندە میدیاییەکانی وەک کەناڵی تەلەفیزیۆنی و ڕادیۆ بە پەخشی کوردی بکرێتەوە، پەرتووک و گۆڤار بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوبکرێتەوە، هەروەها ناوەندی کار و لێکۆڵینەوە بکرێتەوە.
حەوتەم: کورد بەشداریی ناوەندە یاسایی، دادگەریی، ئیداریی و ئەمنییەکانی دەوڵەت بکرێت.
هەشتەم: ڕۆژی ٢١ـی ئادار ڕۆژی نەورۆز لە وڵاتدا وەک پشووی فەرمی پەسەند بکرێت و ١٢ـی ئاداریش وەک ڕۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی ڕاپەڕینی قامیشلۆ پەسەند بکرێت.
نۆیەم: پڕۆژەی پشتێنەی عەرەبی دژی کوردان و تەعریبکردنی ناوچە کوردییەکان و هەموو سیاسەت، ڕێوشوێن و یاسا نائاساییەکان هەڵبووەشێنرێنەوە، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئەم سیاسەتە جیاکارییانە بکرێتەوە. پێویستە دۆخی واقعی پێش ئەم سیاسەتانە بگەڕێنرێتەوە، هەموو ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرا و نهێنییانەی کە کاریگەرییان لەسەر سەروەری سووریا و بوونی کوردان هەیە، هەڵبوەشێنرێنەوە.
دەیەم: ڕەگەزنامەی سووری بۆ ئەو هاوڵاتییە کوردانە بگەڕێندرێتەوە، کە لە سەرژمێری تایبەتی ١٩٦٢ـدا مافی ڕەگەزنامەیان لێ وەرگیراوە و ناویان تۆمار نەکراوە.
یازدەیەم: بەهۆی پشتگوێخستنی بە ئەنقەست لە پێشخستن و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی کوردان، پێویستە ڕێژەیەک لە داهاتی سەرچاوە دەوڵەمەندەکان بۆ پێشخستن و ئاوەندانکردنەوەی ناوچەکانی کوردان تەرخان بکرێت.