لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بەشێوەی دیمەن لە دوورگەی ئیمراڵییەوە نیشاندرا، سەرنجەکان چووەسەر ئەو مەراسیمە سەربازییەی پەکەکە کە بڕیارە لە سنووری سلێمانی ئەنجام بدرێت. چاوەڕوان دەکرێت مەراسیمەکە لەسەر بنەمای بانگەوازی 'باوەڕم بە هێزی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسەتە هەیە، نەک بە چەک'ـی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت.
بە ڕیکخستن و ئامادەسازی دەم پارتی ڕێگەدرا چەند کەسێک لە ڕۆژنامەوان، ڕۆشنبیر و نووسەران بێنە سلێمانی. هەروەها چەندین پارتی سیاسی، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، کۆمەڵە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بانگهێشتی مەراسیمەکە کراون و لە چاوەڕوانی ئەوەدان نوێنەرانیان بنرێن بۆ مەراسیمەکە.
بەگشتی نوێنەری ئەم پاراتانە بۆ مەراسیمە سەربازییەکەی پەکەکە بانگێهشتکراون؛ پارتی شۆڕشگێڕی، پارتی سۆسیالیستی بندەستان، پارتی چەپی سەوز، پارتی سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی سۆسیالیست، پلاتفۆڕمی پشتیوانی سۆسیالیست، پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی، پارتی ڕەنج، پارتی بزووتنەوەی ڕەنجدەر، فیدراسیۆنی ئەنجوومەنی سۆسیالیستی، پارتی سەعادەت، پارتی دەڤا، پارتی ئایندە و پارتی ڤاتان.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت هاوسەرۆکانی گشتی و هاووتەبێژانی دەبەپە و دەم پارتی و هەدەکە و دەستپێشخەری یەکێتی دیموکراتیک بۆ بەشداری لە مەراسیمەکە بڕۆنە سلێمانی. هەروەها بەشێکی زۆر لە ڕێکخرا و کۆمەڵە مەدەنییەکان بانگهێشتی مەراسیمەکە کراون.