هەپەگە: لە ئەنجامی هێرشە کیماییەکانی سوپای تورکدا دوو گەریلا شەهید بوون

هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر لە ١١ی نیسان بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی و لە ئەنجام دا هەردوو گەریلا بەسێ و میترا شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا گوتراوە: "وەک ئەوەی ڕای گشتی ئاگادارە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥ەوە لە پێگەی ئاگربەستدایە. بەڵام بە ئێستاشەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە هێرشەکانی سوپای تورکدا ڕووینەداوە. بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی، بە تایبەت لە ماوەکانی کۆتاییدا بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشەکانی بۆ سەر تونێل و سەنگەرەکانمان زیاتر کردووە. سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێ ئیرادەی هاوڕێیانمان بشکێنێت کە لەسەر هێڵی فیدایەتی لە بەرخۆداندان، لە ١١ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشێکی قورسی کردە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی و جارێکی دیکە تاوانی دژە مرۆڤانەی ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هاوڕێیانی نەمرمان؛ بەسێ و میترا کە بە تۆمارکردنی بەخۆدانی داستانی ڕێگەیان لە هێرشەکانی دووژمن گرت، شەهید بوون. هاوڕێیانمان تێکۆشان و بەرخۆدانی شکستنەخواردوویی میلیتانیی ئاپۆیییان نیشانی هەموو جیهان دا. دواتر زانیاری بەرفروان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی نەمرمان بۆ ڕای گشتی  و گەلەکەمان بڵاودەکەینەوە."

هەپەگە پەیوەیست بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و وەڵامدانەوەی هێزەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٢٤ و ٢٦ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

هێرشەکان سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛

٢٤ و ٢٥ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی باژارێ ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

هێرشەکانی سوپاتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

لە نێوان ٢٤-٢٥ی نیساندا لە هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان و سنین ٦ جار، لە هەرێمی گارە، گۆرەپانەکانی زێڤکێ، دێ‌ڕەشێ، گرگاشێ ١١٧ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی بێشیلی، شێلازێ و سەری مەتینا ٦٥٠ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و شاخی بەهار ٤٨١ جار؛ بە گشتی ١١٦٤ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

٢٣ی نیسان لە کاتژمێر ١٢:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هێزەکانی یەژا ستارمان دەستییان لە داگیرکەران کردەوە، کە لە هەوڵدابوون هێرشی سەر سەنگەر و تونێلەکانمان بکەن لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار.

لە ٢٥ی نیسان کاتژمێر ١٣:٠٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران و حەفارەیەکییان درا، کە لە هێرشکردنەسەر سەنگەر و تونێلەکانماندا بوون لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی."