بە دیمەن

هەپەگە-نەڕەچە: ئەوان بوون بە تێکۆشەرانی فیدایی ئاپۆیی

هەپەگە-نەڕەچە، ٥ گەریلای شەهیدی بەبیرهێنایەوە و ڕایگاند: "بەڵێن دووپات دەکەینەوە، ئەو ئاڵای تێکۆشانە ببەرز ڕابگرین کە شەهیدان پێیان سپاردووین، بە هۆشمەندییەکەوە ڕەفتاربکەین کە شایستەی تەواوی شەهیدان بێت".

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) سەبارەت بە گەریلا شەهیدەکان ئەم لێدوانەی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە:

"بە ڕێزداری و پێزانینەوە یادی هەڤاڵانمان بێریتان، بروسک، هیڤدا، دژوار و قەهرەمان کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا شەهید بوون، بەرز ڕادەگرین.

هەڤاڵانمان کە بە وڵاتپارێزییەکی بەرزەوە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانیان ئەنجامدا، بە بەشداریی بێ ڕیای خۆیان توانیان ببنە تێکۆشەرانی فیدایی ئاپۆیی. هەڤاڵانمان بە هۆشیاریی مێژووییەوە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورک وەستانەوە و لەسەر جێبەجێکردنی تاکتیکی ئەو قۆناغە بەرخۆدانی بێوێنەیان  بەڕێوە برد و ئەرکی شۆڕشگێڕیی خۆیان لە سەختترین گۆڕەپانەکاندا لە ئەستۆ گرت. هەڤاڵانمان بەبێ ئەوەی خۆیان لە هیچ فیداکاریەک بەدوور بگرین، تێکۆشانی فیداییانەیان کردە هەوێنی کارەکانیان و مانایەکی گەورەیان بە هەموو ساتێکی ژیانی تێکۆشانیان بەخشی و توانیمان سەرکەوتنی مەزن بەدەست بهێنن. بۆیە هەڤاڵانمان بێریتان، بروسک، هیڤدا، دژوار و قەهرەمان لە دڵی هەموو هەڤاڵەکانیاندا مانەوە و لەهەمان کاتدا بوونەتە هۆی بەردەوامی زیاتری تێکۆشانی ئێمە.

لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی تر بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای ئەو تێکۆشانەی کە هەڤاڵانی هێژامان بە فیداکردنی گیانی خۆیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان پێ سپاردووین، بە هوشیاریی و ئەوەی ببینە شایستەی هەموو شەهیدانمان بەرز ڕادەگرین.

هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ‌هێژای هەڤاڵانی شەهیدمان بێریتای، بروسک، هیڤدا، دژوار و قەهرەمان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان و کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: بێریتان هارون

ناو و ناسناو: بێریڤان ئاراز

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: حەسیبە-محەمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ مەتینا

**********************

ناسناو: بروسک ئاندۆک

ناو و ناسناو: یوسف بولوک

شوێنی لە دایک بوون: وان

ناوی دایک و باوک: بەهیچە- گورگین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی٢٠١٩ / خواکورک

*********************

ناسناو: هیڤدا پیرۆسی

ناو و ناسناو: ڕۆژبین ئاکدۆغان

شوێنی لە دایک بوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: ساریا- حازم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٦ی حوزەیرانی٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

*********************

ناسناو: دژوار لەتەر

ناو و ناسناو: جاڤید ئەلپاسلان کلنچ

شوێن شوێنی لەدایک بوون: موش

ناوی دایک و باوک: ڤەسیلە- فوزر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ خواکورک

*************************

ناسناو: قەهرەمان کۆبانێ

ناو و ناسناو: مستەفا حەنیفی

شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: گوڵستان- ئەحمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا.