لە شاری ناشڤیلی ئەمریکا تەقینەوە: ٣ کەس برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە شاری ناشڤیلی ئەمریکا، سێ کەس برینداربوون.

تەقینەوەکە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ بووە بە کاتی ناشڤیل و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاند، کە پێشوەخت ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی ئۆتۆمبێلێکی گوماناویی و لەکاتێکدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوون، ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە.

تەقینەوەکەوەکە دەنگێکی بەهێزی هەبووە و بەهۆیەوە شوشەی پەنجەرەی ماڵان شکاون و خانووەکان درزیان بردووە، هەروەها بوونەتە هۆی سووتانی چەند ئۆتۆمبێلێکی نزیک لە ڕووداوەکە.

ف.ق