١٥ی تەباخ لە شارەکانی ڤیەننا و گراز و لینز پیرۆز کرا

١٥ی تەباخ(ئاب)، جەژنی ژیانەوە بە چالاکی جیاواز لە شارەکانی ڤیەننا، گراز و لینزی نەمسا پیرۆز کرا.

بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنەکانی ڤیەننای پایتەختی نەمسا، گراز و لینز ١٥ی ئاب پیرۆز کرا. دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان وتار پێشکەش کرا، لە وتارەکاندا تیشک خرایە سەر دەستکەوتەکان و گرنگی تێکۆشانی گەریلا و ڕاگەیاندرا: "١٥ی ئاب(تەباخ) بۆتە هیوایەک بۆ هەموو گەلان. بۆیە لە ڕێگای ١٥ی ئابەوە تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین."

ئەحمەد زیرەک هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئازاد، قسەی کرد و وتی: "بیرۆکەکانی بنیاتنەری ١٥ی ئاب، ڕێبەر ئاپۆ، گەلانی بە بیر هێنایەوە. ئێستا گەریلا تەنها لە چوار پارچەی کوردستان نین. بەڵکوو تابوورەکانی گەریلای ئینتەرناسیۆنالیست لە سەرانسەری جیهان لە تێکۆشاندان. لە زاپەوە تا ئاڤاشین، لە ئاڤاشین تا مەتینا، لە هەموو جیهانەوە پشتیوانی تێکۆشانی پەکەکە و بەرخۆدانی گەریلاکان دەکەن و بە نموونە بۆ خۆمان لەبەر چاوی دەگرن.

هەروەها لە شارەکانی گراز و لینزی نەمسا ١٥ی ئاب بە چالاکی پیرۆز کرا.