١٥ی ئاب لە مارسیلیا پیرۆز کرا
هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا. کوردستان لە گۆڕەپانی کانابیێر کۆبووەوە و پاش خولەکێک ڕێز گرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان مەراسیمەکەیان دەست پێکرد.

لە میانەی ئاهەنگەکەدا پەیامی موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە نمایشکرا و جەماوەر بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" پێشوازیان لە پەیامەکە کرد.
لەو وتارەکاندا کە بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر دەستکەوتەکان و گرنگی تێکۆشانی گەریلا و ڕاگەیاندرا، "١٥ی ئاب بۆتە هیوایەک بۆ هەمووان .ئێمە لە ڕێگای ١٥ی ئابەوە تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین،"
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا هونەرمەندانی تەڤ چاند بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.