٤٥هەمین ساڵیادی پەکەکە لە نانتەس بە جۆش و خرۆش پیرۆزکرا

٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە نانتەس بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا.

٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە نانتێس بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە هۆڵی "فێستیڤاڵی سالێ فێستیڤە ئەردرێ" بەڕێوەچوو.

کوردستانیانی ناوچەی بریتەگنا و هاوڕێکانیان لە برۆتانەوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

ئاهەنگەکە بە یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و جیهان دەستی پێکرد.

سەبارەت بە ٤٥هەمین ساڵیادی پەکەکە، سیاسەتمەدار محەمەد داگ وتی: "٢٧ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی زیندووبوونەوەی گەلی کوردە، لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، گەلەکەمان و هەڤاڵانمان لە زیندانەکان پیرۆز بێت".

هەروەها شەهیدانی شۆڕشی کوردستان لە کەسایەتی ئەڤین گۆیی، میرپەروەر و عەبدوڕەحمان کیزیل کە لە ٢٣ی بانەمەڕ لە هێرشی سەر کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد ئەحمەد کایا لە پایتەختی فەرەنسا پاریس شەهید کران، یاد کرانەوە.

دوای وتارەکان، هۆزان عەلی گوڵ، هۆزان ئایدین، سونا ئالان، هۆزان کاوە و سوروچلو نەسرین چوونە سەر سەحنە و بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد. ئاهەنگەکە بە هەلهەلە و دروشم کۆتایی هات.