بە دیمەن

٤ی نیسان لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لفکۆشیا پیرۆز کرا

لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جۆشێکی مەزن لە قبرس پیرۆز کرا

٤ی نیسان- لفکۆشیا

گەلی کورد و دۆستانیان لە مەیدانی ئازادیی پایتەختی قبرس لفکۆشیا کۆبوونەوە و لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان پیرۆز کرد. لە چالاکییەکەدا پەیامی' کات کاتی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانە' بەرز کردەوە.

جیا لە کوردان، نوێنەرانی زۆربەی پارتە سیاسیەکان، پەرلەمانتار، چالاکوانان و ڕێکخستنی گەنجانی ئانارشیست بەشداریی چالاکییەکە بوون.

ژیانەوەی گەلێک پیرۆز دەکرێت

 سیاسەتمەدارنی کورد، لەزگین سەرحەد وتی: "ئێمە لێرە تەنها لەدایکبوونی کەسێک پیرۆز ناکەین، بەڵکوو ئەمڕۆ هەر کەس بە جۆش و شادییەوە ژیانەوەی گەلێک پیرۆز دەکەن."

رۆژنامەوان ئالەکۆس میحالیدیس لە مەراسیمەکەدا وتی: "ئێمە لێرە بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوینەتەوە. لەبەر ئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان ،هێزێکی گەورەیە لە چارەسەریی پرسی کورد و هەم ئاکتۆرێکی مەزنە لە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

ناڕەزایەتی لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە

پەرلەمانتار گیرۆگۆس کۆکماس لە پارتی ئاکەل، سەبارەت بە قەدەغەی سەر پەکەکە ناڕازیی بوونی نیشاندا و وتی: "ناتۆ و هەندێ دەوڵەتان ئەندامانی پەکەکە وەک ڕێکخستنی تیرۆر پێناسە دەکەن. ئەو هەڵوێستەیان لە دژی تەڤگەری کورد زیاتر دەوڵەتی تورک هاندەدات لە پێشێلکارییەکان دژی گەلی کورد. زوڵم و زۆر لەدەرحەقی کوردان بە مانای دووڕوویەتییە لە دژی بزوتنەوەی کوردان نیشان دەدات. ئەم دووڕوویەتییەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە کاتی شەڕی داعشدا کوردیان بە قارەمان ناو دەبرد، بەڵام کاتێ کورد بۆ ئازادی و کەرامەتی خۆی لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات پێیان دەڵێن تیرۆریست."

لەسەرۆکایەتی گشتی پارتی سەوز، جۆرج پەردیکیس وتی: "دەبێت دەستبەجێ عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت."

هەروەها پارێزەری سیاسەتمەدار کەنعان ئایاز کە لەسەر داواکاریی ئاڵمانیا لە قبرس ڕادەستی ئاڵمانیا کرایەوە لە دژی تۆمەتبار کردنی سیاسەتمەدارانی کورد ناڕازیبوونی نیشاندا."

لە مەیدانەکە بەردەوان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ،"بێ سەرۆک ژیان نابێ" ، " بژی بەرخۆدانی شاری وان" وترانەوە.