بۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بانگەواز راگەیەندرا
کۆمیتەی ئامادەکاری رێپێوانی درێژمەودا بۆ بەشداری لەو رێپێوانە کە لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی راگەیاند.
کۆمیتەی ئامادەکاری رێپێوانی درێژمەودا بۆ بەشداری لەو رێپێوانە کە لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی راگەیاند.
بە دروشمی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە نێوان ١٥-٢٠ ی ئەیلول لە شاری بیەلەفێلدی ئەڵمانیا تا شاری دویسبورگ رێپێوانی درێژمەودا سازدەکرێت.
ئامادەکارییەکان بۆ رێپێوانی درێژمەودا کە بەپێشەنگایەتی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵ ئەنجام دەدرێت، بەردەوامن.
کۆمیتەی ئامادەکاری رێپێوانەکە بەر لەماوەیەک لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە دەستپێکردنی کارەکانی ئەو چالاکیەی راگەیاندبوو.
کۆمیتەی ئامادەکار ئەمرۆش دیمەنێکی بانگەوازەکەی بە شەش زمان بڵاوکردەوە و کە تیایدا هاتووە، "لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودا بکە".
بەرنامەی رێپێوانی درێژمەودا بەم جۆرەیە:
١٥-٩-٢٠٢٤- کۆبوونەوە- هێربێرت هینێندال-ستارسێ ١١، ٣٣٣٦٠٢ بیلەفیلد
١٥-٩-٢٠٢٤ – رۆژی یەکەم- کۆنفرانس لەبارەی رێبەر ئاپۆ
١٦-٩-٢٠٢٤- رۆژی دووەم – بیلەفیڵد
١٧-٩-٢٠٢٤- رۆژی سێهەم – هام
١٨-٩-٢٠٢٤- رۆژی چوارەم- دۆرتمۆند
١٩-٩-٢٠٢٤- رۆژی پێنجەم- ئەسەن
٢٠-٩-٢٠٢٤- رۆژی شەشەم- دویسبورگ
بۆ پەیوەندی
ئەمەیل: [email protected]
ئینستاگرام: @mesadirej2024
تێلێگرام: @mesadirej2024
تیکتۆک: @mesadirej2024