بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دا ڕاگەیاندرا

لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا. لەو چوارچێوەیەدا ٥٠ زیندانی ئیسرائیلی و ١٥٠ زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن. بەڵام تا ئێستا نازانرێت کەی ئەم ڕێککەوتن و ئاگربەستە جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو حەماس و ئیسرائیل ڕێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان. لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەی 4 ڕۆژ هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕادەگرێت. باس لەوە دەکرێت حەماس ٥٠ زیندانی ئیسرائیلی ئازاد دەکات.

ڕاگەیەندراوە ئیسرائیل زیاتر لە ١٥٠ فەلەستینی زیندانی کە زۆربەیان ژن و منداڵن ئازاد دەکات.

هەروەها به گوێرەی ڕێککەوتنەکە ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەتوانێت دەستی بگاتە دیله ئیسرائیلییه کانی تر که لەلایەن حەماسەوه دەستگیرکراون.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئیسرائیل، دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم ٢٣٩ زیندانی لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیراون.

هەتا ئێستا نازانرێت ڕێککەوتن و ئاگربەستەکە کەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.