کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانی درێژمەودا سەبارەت بە چالاکییەکانی کە لە نێوان ١٠-١٤ی شوباتەوە لە هایلبرۆنەوە تا ستراسبۆرگ چالاکییەک لە چوارچێوەی، 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەڕێوە ئەچێت. بانگەازی بەشدار بوونی کرد.
لە بەیاننامەکەدا وەها هاتووە:
"تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ دەستپێکردنی ڕێپێوانی درێژمەودا، کە لە ١٠ی شوباتەوە لە شاری هایلبرۆنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستپێ بکات. سبەی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیست لە سەرانسەری ئەوروپاوە لە هایلبرۆن کۆدەبنەوە".
لەسەر بنەمای هەڵمەتی ئازادی و بە پێشەنگایەتی گەنجان، ئەنجامێکی زۆر جددی بەدەست هات و گەیشتە ئەو ئاستەی کە گۆشەگیریی ڕەهای سەر ئیمرالی بشکێت. بێگومان ئامانجی سەرەکی گەنجان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.
بەو بۆنەوە لە ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ یەکدەگرین و بە چالاکییەکانمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێنین.
پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥شوباتی ١٩٩٩ بە بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی پووچەڵ بووەوە. ڕێبەر ئاپۆ ئێستا هێمای هیوای ئازادییە. ئێمەی گەنجان دەزانین کە ئازادی کوردستان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت. بۆیە ئێمە لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێبەر یەکدەگرین و بە ڕۆحی گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد چالاکییەکانمان بە ئەنجام دەگەیەنین.
بەناوی کۆمیتەکەوە ڕایدەگەیەنین کە ئامادەکارییەکانمان بۆ ڕێپێوانی درێژمەودا تەواو کردووە. داوا لە گەنجانی کورد و ئینترناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا دەکەین بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری لە چالاکییەکە بکەن.
ڕێگاکانی ڕێپێوانی درێژمەودا بەم شێوەیە.
٩/٢/٢٠٢٥– کۆبوونەوە – لاندتورمستراس ٤،٧٤٠٨٠هایلبرۆن
١٠/٢/٢٠٢٥/ ٠٨:٠٠– ڕۆژی یەکەم – هایلبورن HBF
١١/٢/٢٠٢٥/ ٠٨:٠٠– ڕۆژی دووەم – لودویگسبورگ HBF
١٢/٢/٢٠٢٥/ ٠٨:٠٠– ڕۆژی سێیەم – شتوتگارت HBF
١٣/٢/٢٠٢٥ /٠٨:٠٠– ڕۆژی چوارەم – ئۆفێنبۆرگ HBF
١٤/٢/٢٠٢٥ /٠٨:٠٠– ڕۆژی پێنجەم – گۆڵف دیتنباخ پارک فرایبۆرگ
ناونیشانەکان بۆ وەرگرتنی زانیاری
ئیمەیل: [email protected]
ئینستاگرام:mesa.direj2025 @
تلێگرام: mesadirej2025@