بە سەدان کۆچبەر لە بروکسەل کۆتاییان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن هێنا

ئەو کۆچبەرانەی کە لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا لە سێ شوێنی جیاواز دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردبووە، دوای ئەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا، کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنا.

نزیکەی ٤٧٠ کۆچبەر لە ٢٣ی ئایارەوە دەستیان بە مانگرتن کردبوو. زۆربەیان خەڵكی فاس و جەزائیر بوون. مانگرتنەکە لە کڵێسەیەک و ناوەندێکی زمانی فەڕەنسی و فلامانی زانکۆی ئازاد بەڕێوەدەبرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمیەتی پشتگیری پەنابەران و چالاکوانانی مانگرتوو، کۆچبەران داوا دەکەن بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لە داواکاریەکانیان بکەن، ٦ مانگ تاوەکو ساڵێک مافی مانەوەیان پێبدرێت. چالاکوانان دەیانەوێت لە رێگەی ئەم دەرفەتەوە مافی مانەوە وەربگرن.

رێکخراوی پزیشکانی جیهانی رایگەیاندبوو، ٣٠٠ چالاکوان ناتوانن ئێدی ئاویش بخۆنەوە و هوشداری ئەوەی دابوو کە لە هەموو ساتێکدا مەترسی هەیە چالاکوانان گیانیان لەدەست بدەن. پارتی چەپیش هوشداری بە هەمانشێوە دابوو، حکومەتی هاوپەیمانی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لەسەر دەسەڵاتە و بەم شێوەیە نیگەران ببو. لە هەمانکاتدا حکومەتی پارتی سۆسیالیست و ژینگەپارێزی ئەکۆلۆ هوشداری ئەوەی دابوو کە ئەگەر چالاکوانان گیانیان لەدەست بدەن، لە حکومەت دەکشێتەوە.

ف.ق