بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لە باسێڵ چالاکییەک ئەنجامدرا

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری باسێڵی سویسرا شەرمەزار کرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە چوارچێوەی ئەو چالاکییەی کە کۆمیتەی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوا ڕێکی خستبوو، لە ناوچەی کلاراپلاتز کۆبوونەوە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیەندراوێک بلاوکرایەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنج خرایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و وتیان: "دەبێت هەموو هێزە شۆڕشگێڕەکان لە دژی ئیمپریالیزم و فاشیزم یەکبگرن و داوا لە هەموو گەلانی ستەملێکراو بکەن کە لە دژی ستەمکاران بوەستنەوە".

گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست کۆبوونەوە و لە ناو شارەکەدا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو و دوای کاتژمێرێک کۆتایی  بە ڕێپێوانەکە هێندرا.