بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە دویسبورگ ستاند دانرا
ژنان لە دویسبورگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاندیان دانا و بانگەوازی بەشداریکردن لە رێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ کرا.
ژنان لە دویسبورگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ستاندیان دانا و بانگەوازی بەشداریکردن لە رێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ کرا.
ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەلی دویسبورگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد "دا لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری دویسبورگ ستاندیان دانا.
ستاندەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ دانرا و تا کاتژمێر ١٦:٣٠ کراوە بوو. لە ستاندەکەدا بڵاوکراوەی پەیوەست بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بڵاکرانەوە و کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ دابەش کران.
بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل قسە کرا. لە قسەکاندا گوترا: "وەک گەلی کورد بە پڕۆسەی شەڕێکی سەختدا تێدەپەڕین. هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان لە دژی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی کۆنسێپتی هێرشیان دەستپێکرد. زیاتر ئەم کۆنسێپتە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەبرا. گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ، نەک تەنها لە ئیمراڵی، لە تەواوی کوردستان بەڕیوەدەچێت. ڕێبەر ئاپۆ لەسەرانسەری جیهان وەک ڕێبەر سیاسی میلیۆنان کورد دەبینرێت. لە ساڵی ١٩٩٩دا بە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگیری نێونەتەوەیی ڕفێنرا و ڕادەستی تورکیا کرا. لەوکاتەوە لە زیندانە و بە ساڵان پەیوەندی ئەو لەگەڵ دەرەوە پچڕاوە. لە ئیمراڵی ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دڕندانەیە. لەبەر ئەوەی چارەسەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ نێونەتەوەیین، پرسی کورد بوو بە پرسی نێونەتەوەیی. چوارچێوەی چارەسەری سیاسی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد خستوویەتییەڕوو، دەتوانێت کۆتایی بە شەڕ و زوڵمی سەد ساڵە لە تورکیا و وڵاتانی دراوسێ بهێنێت".
ستاندەکە بە بانگەوازی بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ کە لە ١٥ی شوبات ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئەنجام دەدرێت، کۆتایی هات.