بۆ "ڕۆژی کتێبەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان" چالاکی ساز دەکرێت
لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆ "ڕۆژی کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجەلان" چالاکی بەرێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆ "ڕۆژی کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجەلان" چالاکی بەرێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یکەم لە هەموو جیهاندا دەستیپێکرد، ئەمجارەیان "ڕۆژی جیهانی کتێبەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان" (Global Ocalan Book DAY!) ساز دەکریت. لە ٧-١٤ی کانوونی یکەم، لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا، ئەمریکای لاتین، ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە مەراسیم بەرێوەدەچێت، لە مەراسیمەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێندرێتەوە و گۆشەگیریەکان دەبن بە ڕۆژەڤی مەراسیمەکە و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان دەکرێت.