چوارەمین فێستیڤاڵی کولتووری کوردی شەهید سینان دێرسیم
ئامادەکارییەکان بۆ چوارەمین فیستیڤاڵی کولتووری شەهید سینان دێرسیم کە ڕۆژی یەکشەممە لە باشووری فەرەنسا بەڕێوەدەچێت نزیک دەبێتەوە. کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستانی کرد کە بە دروشمی " ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" بەشداری فێستیڤاڵەکە بن.
کۆمیتەی هاوسۆز ولاینگرانی گەلی کورد، پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا، پارتی چەپ، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، بزووتنەوەی ئاشتی، بزووتنەوەی دژە ڕەگەزپەرستی، یەکێتی کرێکارانی CGT، پارتی دژی سەرمایەداری، کۆمەڵەی ئازادی و یەکگرتوویی، بزووتنەوەی ژنانی فەڕەنسا، سیاسەتمەداران، دەنگدەرانی شارەوانی مارسیلیا و زۆرێک لە نوێنەرانی دیکە بەشداریی فێستیڤاڵەکە دەبن.
هەروەها هونەرمەندان هۆزان دیار، بەسەر شاهین، شەهریبانی کوردی، ئیبراهیم قامیشلۆ، شیار سیپان لە فێستیڤاڵەکەدا هونەرەکانیان نمایش دەکەن.
ناونیشانی فێستیڤاڵەکەی مارسیلیا Parc de la Ravelle (La Rose).
کاتی بەڕێوە چوون یەکشەممە بەرواری ١٥/٩/٢٠٢٤
کاتی دەستپێکردن: ١٢:٠٠
هەروەها فەتحی سەرحەد وتەبێژی کۆمیتەی ئامادەکاریی فێستیڤاڵەکە و میرکان ئایسەل مەلازگرت، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین ڕایانگەیاند: "ڕۆژی یەکشەممە لە فێستیڤاڵەکە کۆدەبینەوە و لە دەوری بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان یەکدەگرین و پێکەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان دەنگمان بەرز دەکەینەوە."
هاوکات هونەرمەندانی ئامادەی فێستیڤاڵەکەش بانگەوازیان لە کوردانی مارسیلیا و باشووری فەڕەنسا کرد بەشداری فێستیڤاڵەکە بن.
جێی ئاماژەیە فێستیڤاڵەکە لە هەموو باشووری فەرەنسا، تولوز، بۆردو، مۆنتپلیەر، دراگویگنان، لیۆن، مارگنان و ئەڤیگنۆن بە هەموو توانایەوە بەردەوام دەبێت.