بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ستراسبۆرگ
بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوە و ڕێپیوانی ستراسبۆرگ کە لە ساڵوەگەری پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا ئەنجام دەدرێت، جەدەکە- سویسرا و یەژەکە-سویسرا بانگەوازیی بەشداربوونی بەهێزییان کرد.
بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوە و ڕێپیوانی ستراسبۆرگ کە لە ساڵوەگەری پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا ئەنجام دەدرێت، جەدەکە- سویسرا و یەژەکە-سویسرا بانگەوازیی بەشداربوونی بەهێزییان کرد.
ڕێپێوانی ئەمساڵ دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە هەمووان چاوەڕی دەکەن ڕێبەر ئاپۆ لەو ڕۆژەدا پەیامێکی مێژوویی بڵاو بکاتەوە.
جێی ئاماژەیە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاوە ئامادەکارییەکان بۆ بەشداریی لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکان بەردەوامە.
یەکێک لەو وڵاتانەی کە بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوانی ١٥ی شوبات کرد وڵاتی سویسرایە.
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی سویسرا(جەدەکە-س) و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا(یەژەکە-س) بانگەوازی بەشداربوونیان لە هەموو لایەک کرد بەشداری چالاکییەکەی ستراسبۆرگ بن.
هاوسەرۆکی جەدەکە- س، دیلان چەتینکایا لەو بارەوە لێدوانێکی دا و وتی: "ئێستا زۆر زیاتر لە جاران پێویست بە مۆدێلی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە، کە لە دژی بەربەست و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مۆدێلێکی ڕزگارکەر پێشکەش دەکات."
هەروەها دیلان چەتینکایا ڕایگەیاند؛ "ڕێبەرایەتیمان هێزی موراڵ و فیکری پرۆسەکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێمە وەک دانیشتوانی سویسرا بۆ چالاکیی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ ئامادەین. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە گەلەکەمان و گەلانی دیکە دەکەین بەشداری چالاکییەکەی ستراسبۆرگ بن."
هەروەها وتەبێژی یەژەکە-س، سەلما سورەر، سەبارەت بە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ وتی: "وەک دەزانرێت ٢٧ ساڵ پێش لە پیلانێکی نێونەتەوەییدا ڕێبەرایەتیمان بە دیل گیرا. داوا دەکەین با دەستبەجێ ڕێبەرمان لەڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت. بانگەوازی ئێمە ئەوەیە. سەرەتا با هەموومان گەلەکەمان، دۆستانمان، ژنان و گەنجان لە ١٥ی شوبات لە ستراسبورگ کۆ ببنەوە. ڕێبەرایەتیمان بۆ ئێمە هێڵی سوورە، ڕووناکی کوردستانە، پێکەوە دەنگمان بەرز دەکەینەوە و دەڵێین: "بێ سەرۆک ژیان نابێ."
هەروەها حەکیم حوتیتی بە ناوی کۆمیتەی پەژاکی سویسراوە ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری هەموو کوردستانە و وتی: "ئازادی کوردستان بە ئازادی ئۆجالانەوە بەدی دێت، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت هەموو زیندانیانیش ئازاد دەبن. بەو بۆنەوە دەبێت کوردانی هەر چوار گۆشەی ئەوروپا لە چالاکی ١٥ی شوبات لە ستراسبۆرگ بەشدار بن."
لە تەڤ-چاندی سویسراوە
هەروەها بەناوی تەڤ-چاندی سویسراوە هونەرمەند کاوە ئورمیە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ساڵێکی گرنگە و داوای لە هەموو کەسێک کرد لە چالاکییەکەی ستراسبۆرگ دا کۆببنەوە و وتی: "من لەو باوەڕەدام گەلەکەمان بە هێزەوە بەشداری چالاکییەکە دەکەن. هەم گەلەکەمان لە کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان ڕووناکیان بە بەرخۆدانمان بەخشی، بۆیە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەم، هەموو پێکەوە بەشداری ئەم تێکۆشانە بە شکۆیە بکەن لە ستراسبۆرگ."