جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر روسیا چەكی كیمیایی لەئۆكرانیا بەكاربهێنێت، رووبەرووی وەڵامدانەوەی رۆژئاوا ببێتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا رۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ئادار، لەكۆنفرانسێكی راگەیاندنیدا كە لەچوارچێوەی كۆبوونەوەی نائاسایی رێبەرانی ناتۆ لەبلژیكا بەرێوە چوو؛ ئاماژەی بەوە كرد كە دوو میلیارد دۆلاری زیادە وەكو هاوكاری دەدەنە ئۆكرانیا و جەختیشی لەوە كردەوە كە، ناتۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی روسیا، هێزە سەربازیەكانی لەرۆژهەڵاتی ئەوروپا پتەوتر و زیاتر دەكات و بە سەپاندنی گەماڕوی زیاتر و بێ وێنە لەدژی روسیا بەردەوام دەبێت.
بایدن راشیگەیاند؛ ئەمریكا بڕیاریشی داوە سەد هەزار پەنابەری ئۆكراینی لەخۆ بگرێت.
ف.ق