باڵیۆزی ئەمریکا لە رووسیا دەبێتە بەڕێوەبەری سی ئای ئەی
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكای لە مۆسكۆ، کاندید کردووە بۆ بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا CIA .
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكای لە مۆسكۆ، کاندید کردووە بۆ بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا CIA .
تیمی جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، پێشنیازی دیاریکردنی ویلیام بێرنز باڵیۆزی پێشووتریی ئەمریکای لە مۆسکۆ کردووە، بۆ ئەوەی وەک بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (CIA) لە ئیدارەکەدا دەستبەکاربێت.
لەو بارەیەوە بایدن، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە ویلیام بێرنز، ئەزموون و شارەزایی تەواوی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە هەستیارە و توانای پێویستی بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و پێشهاتەكان هەیە، ئەمریكاش پێویستی بەو جۆرە كەسانە هەیە تا ڕێگری لە هەڕەشەكان بكات بەر لەوەی كێشەكان بگاتە وڵات چارەسەریان بكات، ئەوەشی وتووە کە كە گەلی ئەمریكا دڵنیا دەبن ئەگەر ویلیام بێرنز ببێتە سەرۆكی (CIA).
ویلیام بێرنز دیپلۆماتێکی پرۆفیشناڵە و لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ سەرۆکایەتی ئەرکی ئەمریکای لە مۆسکۆ کردووە.
ف.ق