بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە مەراسیمی پیرۆزبایی لە کۆپنهاگن سازکرا

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا و بەسەدان کەس لە دۆستانی گەلی کورد بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتاڵ، هەنەرمەندان نوارین، بەنگی ئاگری، نەجاتی گەزەن، لاوین کۆبانێ و شڤان جان بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتاڵ لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا قسەی کرد و سەرنجی بۆ سەر مێژووی تێکۆشانی پەکەکە راکێشا. کارتاڵ ئەوەی خستەڕوو، کە لە ئەنجامی بەرخودان و تێکۆشانی پەکەکەدا باشووری کوردستان بووەتە خاوەنی قەوارە. لە رۆژئاوا شۆڕشێک هاتە ئاراوە. تێکۆشانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' جیهانی تەنیەوە".

کارتاڵ ئاماژەی بە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و و تی، "لە ١٠ی تشرینی دووەمەوە لە ٧٤ ناوەند لەسەر ئاستی جیهان لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ هەڵمەتێک دەستیپێکراوە. رێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهان وەک رێبەرێکی ئینترناسیۆناڵ پەسەند دەکرێت. ئەم سەردەمە سەردەمی ئازادی رێبەر ئاپۆیە".

لە پیرۆزباییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" وترانەوە.

هونەرمەندان لە رێگەی گۆرانیەکانیانەوە جۆش و خرۆشی زیاتریان بە مەراسیمی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەخشی.

هـ . ب