بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێران، هێرشەکەی حەماس لە وڵامی تیرۆری قاسم سلێمانی بووە، حەماس ئەمەی ڕەتکردووەتەوە

بە وتەی ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سپای پاسدارانی ئێران، ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا" کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لە لایەن حەماسەوە دژ بە ئیسرائیل ئەنجام درا، لە وڵامی تیرۆری قاسم سلێمانی ئەنجامدرا. بەڵام حەماس ئەمە بانگەشەیەی ڕەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر نیوزی نیوە فەرمی ئێران، ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران وتوویەتی، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" "لە وڵامی تیرۆری قاسم سلێمانی" بووە.

ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لە ٧ی تشرینی یەکەم لەلایەن حەماسەوە دژی ئیسرائیل دەستیپێکرد و بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار و ١٤٠ کەس لەناو خاکی ئیسرائیل.

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە دەرەکیەکانی سپای پاسداران و ڕێبەری سپای قودس قاسم سلێمانی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە عێراق کوژرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس لە هەژماری تلێگرامی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بانگەشەکانی ئێرانی "ڕەتکردەوە" و ڕایگەیاند، جگە لە وردەکارییەکانی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکە، ئەوە وڵامێک بوو "بۆ ئەو مەترسیانەی دیکە کە هەڕەشەیان لە مزگەوتی ئەقسا دەکرد."