بەهۆی هێرشەکەی ڤیەننا، لە ئەڵمانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و کۆمپانیا

دوای ٤ ڕۆژ لە هێرشی لایەنگرانی داعش لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لە ئەڵمانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر هەندێک ماڵ و ناونیشان.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا هێرش ئەنجامدرا ٣ کەس کوژران و دواتر هێرشبەرێک لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.

دوای هێرشەکە ناسنامەی هێرشبەرەکە ئاشکرا کرا. دواتر ٢ کەس لە سویسرا دەستگیرکران و ئەمڕۆش لە ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا.

لە شارەکانی ئوسنابروک، کاسەل و لە ناوچەی پینبێرگی نزیک لە هامبورگ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر هەندێک ماڵ و کۆمپانیا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٤ کەس دەستگیرکران. ئۆفیسی پۆلیسی فیدڕالی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە تا ئێستا دیار نییە ئەو ٤ کەسە پەیوەندیان بە هێرشبەرەکانەوە هەیە یان نە.

لە ڕۆژی دووشەمەوە کە هێرشەکە تێیایدا ئەنجامدراوە و تا ئێستا ١٥ کەسی ئیسلامی دەستگیرکراون. بە بڕیاری دادگا ٨ کەس رەوانەی زیندانکراون. داواکاری گشتی نەمسا ڕایگەیاند، گۆمانی بەهێز لە دەستگیرکراوەکان دەکرێت کە پەیوەندیان لەگەڵ گروپە جیهایە ڕادیکالەکاندا هەبێت.

ف.ق