بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە ٥٠٠ هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە

بەپێی لێکۆلینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە هیندستان و ئەفریقای باشوور ٤٧٦ هەزار منداڵی ساوا بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە گیانیان لەدەستداوە.

لە لێکۆلینەوەکەدا دەرکەوتووە پیسبوونی هاو و هەوا کاریگەری لەسەر ژنە دووگیانەکانیش هەیە و ئەگەر هەیە منداڵەکانیان بە کەموکورتیەوە لەدایک ببن.

بەپێی لێکۆلینەوەی ' State of Global Aire 2020' کە پشتی بە ئاماری دوو ئینستیتوی ئەمریکا بە ناوەکانی ' Health Effects Institute et Institute for Health Metrics and Evaluation' بەستووە، ١١٦،٠٠٠ منداڵی ساوا لە مانگی یەکەمی تەمەنی خۆیاندا بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواوە گیانیان لەدەستداوە و بە هەمان هۆکاری لە ئەفریقای باشووریش ٢٣٦،٠٠٠ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستداوە.

لێکۆلینەوەکە ئاشکرای دەکات، بەهۆی گەرمبوونی زەوی لە ساڵی ٢٠١٩دا ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش ئاشکرای دەکات کە گەرمبوونی زەوی هۆکاری سەرەکی مردنی مرۆڤە.

ف.ق