بەهۆی روداوە سروشتییەکانەوە لەمساڵدا ١٣ ملیۆن کەس بێ حاڵ و ماڵ بون

رێکخراوی کریستیان ئەید لە بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی رووداوە سروشتییەکانەوە تەنها لەمساڵدا ١٣ ملیۆن کەس حاڵ و ماڵی خۆیان لە دەستداوە.

بەپێی راپۆرتی کریستیان ئەید (Christian Aid) ١٠ کارەساتی سروشتی لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە سەرتاسەری جیهان روویانداوە و زیان و کاریگەریی زۆر گەورەیان هەبووە. بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییانەوە، بەلانیکەمەوە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیش بێ حاڵ و ماڵ بوون.

ئاگرکەتنەوە گەورەکەى دارستانەکانی ئۆستورالیا تاوەکو زریانی تایفون لە کاریبی و چەندین کارەساتی تری سروشتی لە راپۆرتەکەدا باسیان لێوەکراوە و راگەیاندراوە، زیانەکانی ئەو ١٠ کارەساتە سروشتییە گەورەوەیە ١٥٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندوەو.

ئاماژە بەوەشکراوە، بیمە و قەرەبووی زیانی رووداوە سروشتییەکان بەپێی وڵاتان جیاوازە، لە وڵاتە هەژارەکاندا لە رێگەى بیمەوە تەنها رێژەى سەدا ٤ی زیانی رووداوە سروشتییەکان بۆ هاووڵاتییان قەرەبوو دەکرێنەوە، بەڵام لە وڵاتە پێشکەوتووەکان دا قەرەبووی زیانەکان دەگاتە سەدا ٦٠.

وەک دەزانرێت بەهۆی گۆڕینی کەش و هەوا و گەماری جیهانییەوە ژمارەی رووداوە سروشتییەکان زیادیان کردووە. بەپێی بەراورد بە سەدەی ١٩، کە بۆ یەکەمجار پلەی گەرمای گۆی زەوی دیاریکراوە، گەرمای جیهانی بە رێژەى ١.١ زیادیکردووە.

ئامانج ئەوەیە بەرزبوونەوەى پلەی گەرمای زەوی تاوەکو ساڵی ٢١٠٠ لە ٢ پلەدا رابوەستێنرێت. ئەگەرنا کارەساتی سروشتیی زۆر گەورەتر روودەدەن و سەدان ملیۆن مرۆڤ ناچاری کۆچ دەبن.

ژ.ت