بەهێزترین زریانی ساڵ لە فیلیپینیدا

زریانی گۆنی کە بەهێزترین زریانی ساڵە لە فیلیپینیدا. زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠٠ هەزار کەس گواسترانەوە. ڕووی زریانەکە لە ڤیەتنامە.

زریانەکە ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر ٠٥:٠٠ گەیشتە کەناراوەکانی هەرێمی کاتاندوئاس، هێزی زریانەکە ٢٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بوو. بۆیەش سەقفی ژمارەیەک زۆر لە خانووەکانی هەڵکەن و زەوی ڕووچوو و خانووەکان ڕووخان.

بەپێی ئاژانسی کەشوهەوای نەتەوەیی فیلیپین زریانی گۆنی لەناو ڕیزی 'زریانە سوپەرەکاندایە'.

هەفتەیەک لەمەوبەر زریانی مۆلاڤی لە هەرێمەکەیدا. لە ئەنجامدا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زەوی کشتوکاڵیەکان لەناو ئاودا مانەوە.

بەپێی دەزگاکانی کەشوهەوای وڵاتانی ناوچەکە، زریانی گۆنی بەرەوە ڤیەتنام دەچێت.

تا ئێستا لە فیلیپین بەهۆی زریانەکەوە زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسیش بۆ شوێنی ئارام گواستراونەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٣دا گەورەترین و ترسناکترین زریان بە ناوی زریانی هایان لە فیلیپینیدا. لە ئەنجامدا ٧ هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و شاری تاکلۆبان تووشی وێرانیەکی زۆر بووەوە.

ف.ق