براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ دژی گۆشەگیری نامەیان بۆ ئەردۆغان نارد

٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ دژی گۆشەگیریی ئیمرالی نامەیەکیان بۆ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نووسی.

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ نامەیان بۆ ئەردۆغان نارد

لە هەموو بوارەکانەوە ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ دژی گۆشەگیرکردنی ئیمرالی، نامەیەکیان ئاراستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد. دەقی نامەکە بەم شێوەیەیە:

"لە کانونی دووەمی ٢٠٢١دا نزیکەی ٥٠ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە سەرجەم بەشەکانەوە سەبارەت بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەنامەیەکدا نیگەرانیەکانی خۆیان و مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا دەربڕی". بەرێز ئۆجالان لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢١ بە ڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ براکەی پەیوەندی گرت، پەیوەندییەکە لە ناوەڕاستدا پچڕا و لەو کاتەوە بە تەواوی لە گەڵ جیهانی دەرەوە دابڕاوە و لە بارودۆخێکی خراپدایە. ئێمە وەک ٦٩ خاوەن خەڵاتی نۆبڵ لەم بارەیەوە لەنامەیەکدا نیگەرانیەکانی خۆمان پێتان ڕادەگەیەنین.

لە جیهانێکدا کە توندوتیژی، کوشتن، وێرانکاری و شەڕ لە زیادبووندایە، لەوانەش هەڕەشەی ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دوای لەشکرکێشی و داگیرکردنی ئۆکرانیا، بەگشتی ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە ڕووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار بووەتەوە. لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە ڕێبەرانێک هەیە کە بوێری ئەوەیا هەبێت کە ڕێگاچارەسەری جیاواز بگرنەبەر. ئێمە پێمان وایە هەر چالاکیەک کە ئاماژە بە ئاراستەیەکی جیاواز بکات، پێویستە پەیڕەوی لێ بکرێت. هەر لەو پێوەندییەدا جەنابی سەرۆک ئەردۆغان داواتان لێدەکەین جارێکی تر ڕێگای ئاشتی بگرنە بەر.

هەموومان دەزانین، ئێوە باوەڕتان وایە کە ئاشتی مومکینە و ڕێگایەکی ئاسان نییە. ئەمەتان بە کۆبوونەوەکانی ئۆسلۆ (٢٠٠٩-٢٠١١) و پرۆسەی ئیمرالی (٢٠١٣-٢٠١٥) نیشان داوە؛ لەم پڕۆسانەدا، لە ژێر ڕێنمایی و کۆنترۆڵی ئێوەدا، نوێنەرانی حکومەت لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ئاشتی کۆبوونەوە. تەنانەت ئەگەر لەم کۆبوونەوانەدا ئاشتی بەدی نەهات، مانای ئەوە نییە کە ئاشتی و لەیەک تێگەیشتن مەحاڵە.

داواتان لێدەکەین هەوڵەکانتان بۆ ئاشتی زیندوو بکەنەوە، کە بە وتووێژەکانی ئۆسلۆ و پڕۆسەی ئیمرالی دەستتان پێکردبوو و نوێنەرەکانتان بنێرن بۆ کۆبوونەوەی نوێ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و کۆتایی بە گۆشەگیری لە دوورگەی ئیمرالی بهێنن.

جیهان پێویستی بە پێشەنگایەتیەکی نوێ و ڕۆشنگەرە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و شەڕ."

ناوی واژووکەران براوەی خەڵاتی نۆبڵ بەم شێوەیەیە:

جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی (١٩٩٧)

پیتەر ئاگری، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٣

تۆماس ڕ.چێک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ١٩٨٩

مارتن چالفی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٨

ئارۆن سیچانۆڤەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئیسرائیل، ٢٠٠٤

یۆهان دیزنهۆفەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٨

 گێرهارد ئێرتل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ٢٠٠٧

یواکیم فرانک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/ئەڵمانیا، ٢٠١٧

واڵتەر جیلبێرت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ١٩٨٠

ئالان هیگەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٠

ڕیچارد هێندێرسۆن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٧

ڕۆبێرت هوبەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٨

مارتن کارپلۆس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٣

ڕۆجەر دی کۆرنبێرگ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ٢٠٠٦

 یوان تی لی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ژاپۆن، ساڵی ١٩٨٦

مایکل لیڤیت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/ئیسرائیل/بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٣

هارتموت میشێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٨

پاوڵ ئێڵ مۆدریچ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٥

جۆن سی پۆلانی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، کەنەدا، ساڵی ١٩٨٦

ژان پیێر سۆڤاج، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، فەرەنسا، ساڵی ٢٠١٦

ڕیچارد ئاڕ شرۆک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ٢٠٠٥

سێر جەیمس فرایزەر ستۆدارت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٦

ئاریە وارشێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئیسرائیل، ساڵی ٢٠١٣

سێر ئۆلیڤەر هارت، براوەی خەڵاتی ئابووری نۆبڵ، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٦

 فین ئی.کیدلاند، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، نەرویج، ٢٠٠٤

ئێریک ئێس ماسکین، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، ئەمریکا، ٢٠٠٧

ئێدمۆند ئێس فێڵپس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، ئەمریکا، ٢٠٠٦

جەی ئێم کۆتزی، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، ئەفریقای باشوور، ٢٠٠٣

ئێلفرید جێلینێک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، نەمسا، ٢٠٠٤

هێرتا مۆلەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، ئەڵمانیا، ٢٠٠٩

ئۆرهان پاموک، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، تورکیە، ٢٠٠٦

وۆلی سۆینکا، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، نەیجیریا، ساڵی ٢٩٨٦

هارڤی جەی ئاڵتەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٢٠

ئەندرۆ ز فایەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ٢٠٠٦

هـ.ڕۆبەرت هۆرڤیتز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ٢٠٠٢

تیم هانت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا، ساڵی ٢٠٠١

لویس جەی ئیگنارۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ١٩٩٨

باری جەی مارشال، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئوسترالیا، ٢٠٠٥

ئاردێم پاتاپۆتیان، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، لوبنان/ئەمریکا، ٢٠٢١

سێر پیتەر جەی ڕاتکلیف، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٩

 چارڵز ئێم ڕایس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ٢٠٢٠

سێر ڕیچارد جەی ڕۆبەرتس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی ١٩٩٣

مایکل ڕۆسباش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٧

گرێگ ئێڵ سێمێنزا، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی لە ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٩

جاک دبلیو شۆستاک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا/ئەمریکا، ٢٠٠٩

مایرێد کۆریگان-ماگوایر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئێرلەندا، ١٩٧٦

شیرین عیبادی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٣

ئەدۆلفۆ پێرێز ئێسکیڤێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەرجەنتین، ساڵی ١٩٨٠

دیمیتری موراتۆڤ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ڕووسیا، ساڵی ٢٠٢١

ئۆسکار ئاریاس سانچێز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کۆستاریکا، ساڵی ١٩٨٧

کایلاش ساتیارتی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیندستان، ساڵی ٢٠١٤

ڕیگۆبێرتا مێنچو توم، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، گواتیمالا، ١٩٩٢

جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەمریکا، ساڵی ١٩٩٧

باری کلارک باریش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٧

ج.جۆرج بێدنۆرز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەڵمانیا، ساڵی ١٩٨٧

ستیڤن چو، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ١٩٩٧

ئەلبێرت فێرت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، فەرەنسا، ٢٠٠٧

شێڵدۆن گلاشۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ١٩٧٩

دەیڤید جەی گڕۆس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، ٢٠٠٤

سێرج هارۆش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، فەرەنسا، ساڵی ٢٠١٢

جیراردوس 'ت هوفت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە هۆڵەندا، ساڵی ١٩٩٩

تاکاکی کاجیتا، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ژاپۆن، ساڵی ٢٠١٥

فێرێنک کراوس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، نەمسا، ساڵی ٢٠٢٣

جۆن سی.مازەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، ٢٠٠٦

میشێل مایۆر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، سویسرا، ساڵی ٢٠١٩

کۆنستنتین نۆڤۆسێلۆڤ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، بەریتانیا، ساڵی ٢٠١٠

جۆرجۆ پاریسی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئیتاڵیا، ساڵی ٢٠٢١

ڕۆجەر پێنڕۆز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، بەریتانیا، ساڵی ٢٠٢٠

ڕۆبێرت وودرو ویلسۆن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی ١٩٧٨

دەیڤید جەی واینلاند، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٢.