بوکوحەرام جارێکیتر کۆمەڵکوژی ئەنجامدا: ٢٧ کەس کوژران

لە گوندێکی هەرێمی دیفای باشووری ڕۆژهەڵاتی نیجێر، چەتەکانی بوکوحەرام ٢٧ کەسی مەدەنیان کوشت.

بەرپرسێکی شاری  بوسوی نیجێر بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، چەتەکانی بوکوحەرام هێرشیان کردووەتە سەر دانیشتووانی گوندێک بەناوی تومور و ٢٧ کەسی مەدەنیان کوشتووە و بە دەیان کەسیش بریندار کراون.

ئەو گوندەی کۆمەڵکوژی تێیایدا ئەنجامدراوە، نزیکە لە سنوری نیجێریا.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا، " نزیکەی ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ ماڵیش سووتێنراون و بازاری ناوەندی و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵیش سووتێنران.

بەپێی لێدوانی بەپرسێکی تر، ٦٠٪ی خەڵکی گوندەکە کوژراون.

ف.ق