بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە نیپاڵی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە لە ناوچەی دادینگ لە نیپاڵ ڕوویدا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەبووە.

سەنتەری بومەلەرزەزانی نیپاڵ ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە لە ناوچەی دادینگ لە ڕۆژئاوای پایتەختی نیپاڵ ڕوویدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بوومەلەرزەکە هاوڵاتیان ماڵەکانیان بەجێهێشتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

شایانی باسە کە لە ساڵی ٢٠١٥ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە نیپاڵ ڕوویدا و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زۆر زیانی ماددی لێکەوتەوە.