بزوتنەوەی گەنجان لە دۆسێلدۆرف یادی شەهیدانیان بەرزڕاگرت

لە چالاکیەکی بزوتنەوەی گەنجان یادی شەهیدان بەرزڕاگیرا، هاوکات ئاماژە بە گرنگی رێکخستنبوونی گەنجان لەپێناو بونیادنانی ژیانی ئازاد و دەستەبەرکردنی ئازادی کوردستان کرا.

لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر چالاکی یادکردنەوەی شەهیدان سازکرا.

دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، لەسەر ناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) شەنگە کاهرەمان قسەی کرد.

دایکی شەهید لەجوان مونزور (عادل سونگور) ئایتەن دەرسیمیش قسەی کرد و سەرنجی راکێشا بۆ سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان و لێشاوی روو لە هەڵکشانی فاشیزم لە ئەوروپا و لەو بارەوە وتی، "بۆ ئەوەی بتوانین میراتی شەهیدانمان بە ئازادی تاجدار  بکەین، دەبێت خاوەنداری لە تێکۆشانیان بکەین و وڵاتەکەمان ئازاد بکەین. کەس دەرەقەتی گەلێکی رێکخستنکراو نایات. لەبەر ئەوە ناچارین خۆمان خۆرێکخستنمان بەهێز بکەین".

دایکی شەهید هاورێ چیا (موسلیح قازیزادە) دایکە بەهاریش باسی لە رۆڵی گەنجان لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا کرد و داوای لە هەمووان کرد بە دەوری گەریلاوە کۆببنەوە.

بە نوێنەرایەتی تەجەشە سیدار سەرحەد قسەی کرد و سڵاوی ئاراستەی بەرخودانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی کرد و گرنگی رێکخستنبوونی لە پێناو بونیادنانی ژیانی ئازاد و ئازادکردنی کوردستان دەستنیشان کرد.

دوای وتارەکان بەڵگەفیلمێک بۆ یادی شەهیدان باران ماوا، بشەنگ بروسک، سارا هۆگر، بەرخودان چیاگەر، هاوڕێ چیا، سەحەر دەنیز، چەکدار جانفەدا مەد، تاڤین تێکۆشین و دیدار هارون نمایش کرا.

چالاکی یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.