بزوتنەوەی ئازادی 'تێکوشەرێکی' خۆی لەدەستدا

حەسەن سیدار کە لە دەستپێکی بزوتنەوەی ئازادیی کوردەوە لە ناو تێکۆشاندا بووە و بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ بە بەردەوامی تێکوشانی کردووە، لە شاری لوزەرنی سویسڕا کۆچی دوایی کردووە. سیدار ڕەوانەی زێدی خۆی بازارجخ کرایەوە.

حەسەن سیدار کە لە ساڵی ١٩٧٨وە لەناو تەڤگەری ئازادی کوردا بووە، لە نەخۆشخانەی شاری لوزەرنی  سویسرا  کە لەوێ چارەسەری بۆ دەکرا گیانی خۆی لەدەستدا. تەرمی سیدار لە گوندی موسۆلاری سەر بە ناوچەی بازارجخی سەر بە مەرەش بەخاک سپێردرا.

لە شاری زوریخی سویسرا مەراسیمی بەڕێکردنی کۆتایی بەڕێوەچوو. کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-سە)، یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە) و سەرجەم پێکهاتەکانی ئەوێ، هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکان و سەدان کەسی ناوچەکە بنەماڵەی سیداریان بەسەرکردەوە. سەرەتا مەراسیمێکی ئایینی بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە لەلایان پیر عەلی ماتور ئەندامی کەنەکە و پیر بینالی ساغلام سەرۆکی یەکێتی عەلەویەکانی سویسرا بەڕێوەچوو.

لە ساڵی ١٩٧٨هەتا کۆتا هەناسەی هەوڵ و ماندووبوونی خستەگەڕ

لەمەراسیمەکەدا سیاسەتمەداری کورد سەرحەد ئاگری باسی لە خەباتی حەسەن سیدار کرد و وتی، "هەموومان دێین و دەڕۆین، بەڵام حەسەن سیدار کەسێکی ئاسایی نەبوو، کار وخەبات لەگەڵ ئەودا ،کەسایەتی ئەوی پی ناساندین".ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین. لە ساڵی ١٩٧٨ تا ٢٠٢٣ بۆ ماوەی ٤٥ ساڵ تێکۆشانێکی مەزن بوو، لە هەموو مەیدانەکانی تێکوشاندا هەبوو، لەهەموو شوێنێک کاریگەری خۆی هەبووە، بەکەسایەتی،هاوڕیەتی،فیداکاری و تێکۆشانی خۆی هەڤاڵێکی نموونە بوو، ئەوە لەژیاندا شتێکی زۆر گرنگە. ئەگەر باسی فیداکاری بکرێت، پێویستە مرۆڤ گرنگی بە ژیانی بدەن، ئەو ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی تێکوشانی ئێمەدا نووسی، بەڵێنی بە هاوتێکوشەرانیدا و تا دوا هەناسەی بەڵێنەکەی جێبەجێ کرد."

'هەرگیز ئاڵای تێکوشانی لەسەر زەوی بەجێ ناهێڵین'

 هاوسەرۆکی جەدەکە-سە سەلما سورەر باسی لە هەوڵەکانی حەسەن سیدار کرد و وتی، "هەڤاڵ حەسەن هاتە ئێرە، بەڵام قەد دەستبەرداری ڕاستییەکانی وڵات، دڵسۆزی بۆ شەهیدان نەبوو، تا کۆتایی تێکوشانیکرد، ئێمە قەد ئاڵای تێکوشانی لەسەر زەوی بەجێ ناهێڵین."

 'ئەو تەنها برای من نەبوو'

 عەلی سیدار برای حەسەن سیدار سوپاسی بەشداربووانی کرد و ڕایگەیاند کە حەسەن سیدار تەنها برای ئەو نەبووە و وتی، "ئەو  برا بچووکەکەم بوو، ئێمە تەنها برا نەبووین. ئەو وەک کوڕەکەم، هاوڕێم، کەسێک کە ژیانی پێدەبەخشیم وابوو. لەهەمان کاتدا تێکوشەرێکی گەلەکەی بوو”.

"بۆئێمە بووە هاوڕێیەکی نموونە"

بەناوی یەژەکە-سەوە دیلان چەتین کایا قسەی کرد و وتی "ئەو میراتێکی گەورەی بۆ بەجێهێشتین، بە تێکۆشانی بوو بە نموونەیەک بۆ ئێمە، لەمەودواش هەر نموونەیە".