لەپەیامێکدا ژمارەیەک خەباتکار و چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی وڵاتی نەرویژن وێڕای شەرمەزارکردنی گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەربڕیوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "کە ئازادی رێبەر ئاپۆ گرێدراوە بە ئازاد کوردستان" و ئەوەشخراوەتەڕوو، کە پاڕادیگمای رێبەری گەلی کورد هیوایەکە بۆ گەلان و داواشیان کردووە گەلانی ئێران بە تایبەتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بکەن' کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر لە زیاتر لە ٧٤ ناوەند لەسەرتاسەری جیهان دەستیپێکراوە.
دەقی پەیامەکە:
ئێمە وەک خەباتکاران و چالاکۆانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دانیشتوی وەڵاتی نۆروێژ، دەتوانین بڵێین پیلانگێڕی نێودەولەتی بۆ سەر ڕێبەر ئۆجاڵان، دەستپێک لە دژی گەلی کوردوو گەڵانی ناۆچەکە بوو و دواتر لە دژی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک، پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک، پارادیگمای ئازادی ژنان، پارادیگمای ئیکۆلۆژی، پیلانگێڕی ئەنجامدراوە. بۆ ئەوەی لەم بازنەی ئاگرە ڕزگارمان بێت تەنها یەک پارادیگما هەیە، ئەویش پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیک و سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکە، واتە پێکەوە ژیان و ئازادی کۆمەڵگا و بیروباوەڕی و گەلان. بۆ ئەمەش دەبێت، هەنگاوی جدی بنرێت، سەرەتا کێشەی کورد بە شێوازی ئاشتیانە و دیموکراسیانە چارەسەر بکرێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەلان دەتوانن پێکەوە بژین بەبێ ئەوەی ببنەدوژمنی یەکتر، فورمووڵەی ڕێبەر ئۆجالان بە ڕوونی ئەوەی دیار کردووە. بەڵام ئێستادا دەبینین کەماوەی ٢٥ سالە بەسەر ڕێبەر ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی دیکە، سیاسەتی گۆشەگیری قورس بەڕێوەدەچێت، بە تایبەت کەسێک کە ئاڵترناتیڤێکی داهێنەرانەی وەک ژن، ژیان، ئازادی بەرامبەر بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خستبێتەڕوو، سەرنجی زۆر کەسی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و بووەتە هیوایەک بۆ گەلان، بوویە هەرگیز نابێت ڕووبەڕووی ئەم جۆرە ستەم و گوشارانە ببێتەوە. ئێمە وەک خەباتکاران و چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەی کورد" دەکەین بەڕای ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گرێدراوە بە ئازادی کوردستان، هەر بۆیە یەکەم شت کە پێویستە ئەنجامی بدەین ئازادی رێبەر ئۆجالانە.
هەروەها داوا لە سەرجەم گەڵان و ئازادیخۆازانی ئێران بە تاێبەت گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین پاڵپشتی ئەم هەنگاوە مێژووییە بن و لەم چوارچێوەدا تێکۆشان بەرفراوان بکەن.
هـ . ب