چالاکی نافەرمانی مەدەنی لە مارسیلیا ئەنجامدرا
لە مارسیلیا ئەندامانی تەجەشە چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا و پەیامی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان راگەیاند.
لە مارسیلیا ئەندامانی تەجەشە چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا و پەیامی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان راگەیاند.
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لەپێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە وێستگەی شەمەندەفەری سانت-چارڵزی مارسیلیا چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا.
گەنجان لە ناو وێستگەکەدا بێ پسانەوە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن"یان دەوتەوە.
دوای چالاکییەکە لە ناوی تەجەشە ئاگر سەرحەد لێدوانێکی دا و وتی، "وەک گەنجانی ئاپۆیی، تا ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتیمان مسۆگەر دەکەین، ئێمە بەردەوم لە گۆڕەپاندا دەبین. تا دەنگمان بە هەموو گەلان و مرۆڤایەتی بگەیەنین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان. تا گۆشەگیری و دابڕاندن لەسەر رێبەرایەتیمان هەڵدەگیرێت و ئازادی جەستیی دەستەبەر دەبێت، ئەو چالاکیانە بێ وەستان بەردەوام دەبن. هێزە پیلانگێڕەکان هەرگیز ئامانجەکانیان نەپێکا".