چالاکی ئازادی لە ستراسبۆرگ: وەرن با خاوەنداری بکەین لە هەنگاوی ١٠ی تیشرینی یەکەم

چالاکی ئازادی لە ستراسبۆرگ بەبێ پشوو بەردەوامە، لەم هەفتەیەدا داوا لە هەموو کەسێک کرا کە خاوەنداری بکەن لە کەمپینی ١٠ی تیشرینی یەکەم و وتیان: "سیاسەتی گۆشەگیری بریتییە لە ئەشکەنجەدانی گەلی کورد و تەسلیم گرتن".

ئەو چالاکییەی کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە ئامانجی 'ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان' و 'شکاندنی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان' دەستیپێکردبوو، ٥٩٣ هەفتەیە بەردەوامە.

ئەو چالاکییەی کە گەلی کورد و هاوڕێکانیان دەستیان پێکردووە هەفتەی ٧ ڕۆژ لە نێوان کاتژمێر ٧:٣٠ تا ١٦:٣٠ بەردەوامە.

چالاکییەکە کە لەلایەن گروپی وڵاتانی جیاواز لە ئەوروپا بەردەوامە، لە هەفتەی نوێدا لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-س) و چالاکوانانی گرۆپی ئارژین گارزان لە هاورێکانی پێش خۆیان سەندرا و درێژەیان بە چالاکییەکە دا. گروپە نوێیەکە کە پێکهاتووە لە حەلیسە توزەر، نایلە گوموشتاش، سەعادەت دۆیماز و فەهیمە ئۆزتورک تا ٥ی ئەم مانگە درێژە بە چالاکییەکە دەدەن.