دادگای هەنگاریا سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر چەتەیەکی داعشدا سەپاند

دادگای بوداپێشتی پایتەختی هەنگاریا سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر چەتەیەکەی داعش بە ناوی (ئێف – حەسەن)دا سەپاند کە لە سوریا تاوانی ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی دادگاکە، حەسەن کە چەتەیەکی داعشە لە دەوروبەری شاری حومسی سوریا لە ساڵی ٢٠١٥دا کاری کردووە و سەری مەلا و سەرۆک عەشیرێکی بڕیوە.

بەپێی دادگاکە، ئەو شانەیەی داعش کە ئەم چەتەیە سەرپەرشتی کردووە، بەرپرسیاری کوشتنی ٢٥ کەسە.

دادگاکە شایەدی نزیکەی١٠ کەس کە لە بەلجیکا و ماڵتا دەژین وەرگرت و سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر چەتەکەی داعشدا سەپاند.

ئەم بریارە بۆ وڵاتانی ئەوروپا واتایەکی تایبەتی هەیە چونکە دادگاکانی ئەوروپا بۆ تاوانەکانی دەرەوەی ئەوروپا سزایەکی کەمیان هەیە.

ف.ق