دادگای کۆڵن: کردەوەیەکە لە دژی شاندی ئاشتی، نایاساییە

دادگای ئیداری کۆڵن بڕیاری دا کە قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی شاندی ئاشتی بۆ کوردستان نایاساییە.

پۆلیسی ئاڵمانیا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕێگری لە بەرگریکارانی کوردستان (تەدا ئۆهلینگ و ڕۆنجا ئاچ) گرت کە هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی دوسلدۆرفەوە بچنە شاری هەولێر و دەستیان بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا گرت. دادگای ئیداری کۆڵن لەسەر داوای (تەدا ئۆهلینگ و ڕۆنجا ئاچ). بڕیاری دا و وتی، هەڵوێستی پۆلیس نایاسایی بووە."

دادگای ئیداری کۆڵن ڕایگەیاند کە پۆلیسی فیدراڵی ئاڵمانیا ڕێگری لە ئەندامانی ئەو شاندە کردووە کە دەیانویست بچنە کوردستان. دادگا لەسەر سکاڵای ئەو دوو ژنە هامبورگیە بە ناوەکانی تەدا ئۆهلینگ و ڕۆنجا ئاچ لە دژی پۆلیسی فیدراڵی تۆماریان کردبوو، بڕیاری دەرکرد.

دادگا سەفەر و گەشتی سکاڵاکارانی بۆ عێراق، بۆ ماوەی یەک مانگ نایاسایی ناساند.

سکاڵاکاران تەدا ئۆهلینگ و رونجا ئاچ. بەشێک بوون لە نێردراوی شاندی ئاشتی نێودەوڵەتی کە دەیانویست بچن بۆ باشووری کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆتاییهێنان بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە یاسا نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە. جێی ئاماژەیە ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەشداربووانی نێردەی ئاشتی لە کەمپەینی بەرگری لە کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی دوسڵدۆرفەوە بەرەو باشووری کوردستان بەڕێکەوتن. شاندەکە لە ١٦٠کەس لە ١٤وڵاتەوە بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگای ئەوروپا سەبارەت بە شەڕی کوردستان، هێرشەکانی سوپای تورک و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان هاتبوون و هەروەها بۆ هاوکاریی لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگای ئاشتیانە کەوتبوونە هەوڵ و تێکۆشانەوە. لە فڕۆکەخانەی دوسڵدۆرف، پۆلیسی فیدراڵی ڕەتیکردەوە ١٧ کەس لە بەشداربووان، لە وڵات بچنەدەرەوە. هۆکارەکان دەرکەوت بە هۆی پەیوەندییەکانی نێوان ئاڵمانیا لەگەڵ تورکیا بووە.

لە سکاڵای بەرگریکاراندا ئاماژە بەوەکراوە کە هێرش بۆ سەر یەکگرتوویی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی کورد و بە تاوانبارکردنی قبووڵکراو نییە.

"قەدەغەکردن لەسەر کوردان  کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەیە"

سندوقی یارمەتی یاسایی AZADÎ eV بە رەزامەندی دادگای ئیداری کۆڵن پەیامێکی دەرکرد و داوای لە پۆلیسی فیدراڵی کرد لە داهاتوودا خۆیان لە هەرجۆرە قەدەغەکردنی دەرچوون لە وڵات بەدوور بگرن. هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە ئەم قەدەغەکردنانە جگە لە کورد، کاریگەرییان لەسەر بەشەکانی دیکە هەیە.

هەروەها سەبارەت بە قەدەغە کردنەکان ئەوەش بەبیر هێنرایەوە کە لەم دواییانەدا قەدەغەکردنی ڕۆیشتنی چالاکانی سیاسی لە وڵات زیاتر بووە. لە کۆتایی مانگی تەمموزدا گروپێکی پێنج کەسی کە بەرەو شەنگاڵ دەڕۆیشتن، لە فڕۆکەخانەی میونیخ ڕاگیران و بۆ ماوەی مانگێک چوونەدەرەوەیان قەدەغەکرا. ئەم گرووپە ویستبوویان لە مەراسیمی١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە شەنگاڵ بەشداری بکەن.