داعش بەرپرسیارێتی هێرشە خۆکوژییەکەی کابوولی گرتەئەستۆ

لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان لەبەردەم بینای داواکاری گشتی هێرشێکی خۆکوژی ڕوویدا، لە هێرشەکەدا لانی کەم ٦ کەس مردن، چەتەکانی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان گرتەئەستۆ.

سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی چەتەکانی داعش دووپاتیان کردەوە، ڕۆژی یەکشەممە لەبەردەم ناوەندی ئۆفیسی داواکاری گشتی لە گەڕەکی دارولئەمان هێرشیان ئەنجامداوە. چەتەکانی داعش ڕایانگەیاند ئەم هێرشە "بۆ تۆڵەسەندنەوەی موسڵمانانی نێو زیندان" ئەنجامدراوە.

داعش بانگەشەی ئەوە دەکات، زیاتر لە ٤٥ کەس کوژراون و بریندار بوون. بەرپرسانی تاڵیبان ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند ٦ کەس مردوون و ١٣ کەس بریندار بوون.