داوکاری گەنجان: خۆتان بەڕێکخستن بکەن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری ئەوڕوپا لە ٩ی کانونی یکەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ٣ـەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت.

گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەستنی ٣ـەمین کۆنگرەی خۆیان کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت. ئەو کۆنگریەی کە لە لایەن گەنجانی کورد بە گەرمی پشوازی دەکرێت بە دروشمی " خۆت بەڕێکخستن بکە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکە" ساز دەکرێت.

گەنجانی کوردستان دەستنیشانیان کرد کە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان گەورەترین بەربەستە لە بەردەم ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوایان لە هەموو گەنجانی شۆرشگێر کرد کە بەشداری بکەن لە کۆنگرەی ٣ـەمی (تەجەشە) کە لەسەر بنەمای ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت.

گەنجان بە کورتە فیڵمیک داوایان لە گەنجانی هەموو ئەوروپا کرد کە بەشداری بکەن لە ٣ـەمین کۆنگرەی تەجەشە، کە لە ١٩رۆی گۆتێنبەرگی پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەریوە دەچیت.