'دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
ئەندامی یەکێتی نێونەتەوەیی پزیشکان بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی جیسێلا پێنتێکەر باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری ئەشکەنجەیە و کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کۆمەڵگا و وتی: "دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت".
ئەندامی یەکێتی نێونەتەوەیی پزیشکان بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی جیسێلا پێنتێکەر باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری ئەشکەنجەیە و کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کۆمەڵگا و وتی: "دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت".
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە دواوە لە زیندانی ئیمراڵی لە ژووری تاکەکەسیدایە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ٥ جار لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی دیداری هەبووە، دوایین جار لە ئاداری ٢٠٢٠ بە شێوەی رووبەڕوو چاوی بە محەمەد ئۆجالانی برای کەوت. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا بۆ یەکەمجار توانی مافی پەیوەندیگرتن بە تەلەفون بەکاربهێنێت. لە رووی مافی دیدار لەگەڵ پارێزەرەکانیشی لە ١٢ ساڵی یەکەمدا هەفتانە مافی دیدار لەگەڵ پارێزەرەکانی بە کاتژمێرێک سنووردار کرا، بەڵام بەردەوام لەمپەر بۆ بەکارهێنانی ئەو مافە دروست دەکرا. رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٩دا تەنیا ٥ جار لەگەڵ پارێزەرانی خۆی دیداری ئەنجامداوە، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە نەیتوانیوە لەگەڵ پارێزەرانی دیدار ئەنجام بدات. سەرجەم ئەو داواکارییان بۆ ئەنجامدانی دیدار پێشکەش کراون یان رەتکراونەتەوە یاخود بێ وەڵام هێشتراونەتەوە.
'گۆشەگیری بووەتە سیاسەتێک'
ئەندامی یەکێتی پزیشکانی نێونەتەوەیی بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی (ئای پی پی ئێن دەبڵیو) و چالاکوانی ئاشتیپاڕێز د. مێد جیسێلا پێنتێکەر سەربارەت بە گۆشەگیری توندکراو لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد. د. پێنتێکەر ئەوەی خستەڕوو کە گۆشەگیری لە تورکیا بووەتە سیاسەتێک و کاریگەری کردووەتە سەر هەموو کۆمەڵگا.
د. جیسێلا پێنتێکەر باسی لەوەکرد کە گۆشەگیری بە دوورگەی ئیمرالی سنووردار نەبووە و ئەوەی خستەڕوو، کە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و رایگەیاند: "گۆشەگیری ئەشکەنجەیە. تەنیا بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەشکەنجە نادرێت، ئەو سیستمەی ئەشکەنجە کە کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کەس، مایەی قەبوڵ کردن نییە".
'دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
د. پێنتێکەر باسی لەوەکرد کە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لەسەر گۆشەگیری لێکۆڵینەوەی تێر و تەسەلیان نەکردووە و بێدەنگ بوون. جیسێلا پێنتێکەر بە هۆی ئەوەی راپۆرتی سەردانەکەی بۆ ئیمراڵی بڵاونەکردووەتەوە رەخنەی لە سی پی تی گرت. ئەوەشی خستەڕوو کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هۆی سیاسەتی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک و بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان ناتوانێت سوود لە مافە تەندروستییەکانی وەربگرێت و وتی، "عەبدوڵا ئۆجالان گەنج نییە، لە رووی جەستەییەوە بەتەمەنە و پێویستی بە چاودێری تەندروستی بەردەوام هەیە. لەئێستادا ئێمە دەزانین زیندانی دیکەی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا لە چ بارودۆخێکدا زیندانی کراون".