" دەبێت هەموو رێکخراوەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ دژی گۆشەگیری هەڵوێستیان هەبێت"

شەقایق نەورۆزی، چالاکوانی سیاسی سەبارەت بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد کە بەپرسیارانە مامەڵە بکرێت و بە پێویستیشی زانی سەرجەم چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لەو بارەوە هەڵوێستیان هەبێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاریەن تی ڤی شەقایق نەورۆزی باسی لە گۆشەگیری توندی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە ماوەی زیاترلە دوو ساڵە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت و لەو رووەوە وتی: "بەڕای ئەو بابەتە من پرسێکی مافی مرۆڤییە، کاتێکیش دەڵێین مافی مرۆڤییە، بەهۆی ئەمەوە هەموو چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارن لێی و دەبێ کاردانەوەیان هەبێ. پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە هەر شێوەیەک بێت لەو چالاکییەدا بەشدار بن".

ئەو چالاکوانە سیاسیە داواشی کرد بە مەبەستی دروستکردنی گوشاری لە سەر دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کۆتایی بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی بهێندرێت، داوای کرد لەهەموو ئاستەکاندا هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە.

دەقی لێدوانەکەی شەقایق نەورۆزی چالاکوانی سیاسی

خاتوو نەورۆزی، وەک دەزانن بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان دوو ساڵە لە زینداندایە، نزیکەی دوو ساڵە حکومەتی تورکیا ڕێگەی بە پارێزەر و بنەماڵە نەداوە سەردانی بەڕێز ئۆجەلان بکەن و ئەویش لە گۆشەگیریی ڕەهادایە. هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ ئەم پۆلە چییە؟

" ئەو مەسەلەی کە بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا هاتووە، بەتایبەتی دوو ساڵی ڕابردوو کە بە هەموو شێوەیەک چاوپێکەوتنیان لێ قەدەغە کردووە، بەڕای من پرسێکی مافی مرۆڤییە، کاتێکیش دەڵێین مافی مرۆڤییە، بەهۆی ئەمەوە هەموو چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارن لێی و دەبێ کاردانەوەیان هەبێ. پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە هەر شێوەیەک بێت لەو چالاکییەدا بەشدار بن. بەڵام بە تایبەتی ئەگەر بمانەوێت سەیری ئەو بابەتە بکەین کە تایبەتە بە ژن، ژیان، ئازادی و ئەو بزووتنەوە و ڕاپەڕینەی کە تێیدا بەشدارین، پرسی سەرکردەکانی ڕەوتە ئەڵتەرناتیڤەکانی وەک بەڕێز ئۆجەلان و ئەو هەڵوێستانە بۆ هەموو بزووتنەوەکان گرنگییەکی تایبەتییان هەیە، بەتایبەتی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکان. دەمەوێت بڵێم تەنانەت گروپە ئەڵتەرناتیڤەکانیتریش کە بڕیاریان داوە لە کۆتاییدا هێزەکانیان یەکبخەن و سەرکەوتن بۆ هەموومان بەرەو پێشەوە ببەن، بەرپرسیارەتییان دەبێت. ئەو ساتەی لەگەڵ ئەم ڕووداوە تایبەتە کە بەسەر یەکێک لەو سەرکردانەدا دێت کە نوێنەرایەتی یەکێک لە بزووتنەوە ئەڵتەرناتیڤەکان دەکات، بۆ ئێمە زۆر گرنگە. بەڕای من ئەم دۆخەی بەسەر بەڕێز ئۆجەلاندا هات بۆ هەموو گروپە ئازادیخوازەکان گرنگە".

لەم قۆناغەدا کە هەڵمەتی ئازادکردنی بەڕێز ئۆجەلان دەستی پێکردووە، ئەرکی چالاکوانان چییە و دەبێ چی بکرێت؟

"بەڕای من خراپترین شت کە ئێستا ڕوویداوە ئەوەیە کە چالاکانی مافی مرۆڤ بە هەڵوێستێکی دوورەوە سەیری ئەو بابەتە دەکەن کە بەسەر بەڕێز ئۆجەلاندا هاتووە. تەنانەت دەتوانم بڵێم ئەو گرنگی و ئەرک و بەشدارییەیان نەداوە کە پێویستە بیکەن. لێرەدا پرسی میدیا گرنگ دەبێت، پرسی بەکارهێنانی قۆڵە نێونەتەوەییەکانیش گرنگن بۆ ئەوەی حکومەتی تورکیا بەرپرسیار بکەن لەوەی کە دەیکات. هەموو ئەمانە گرنگ دەبن و پێویستی بە کارێکی سەرتاسەری هەیە. بۆچی تا ئێستا نەکراوە، نیشانەی پرسیارە کە پێویستە گرنگی پێبدرێت".