دۆخی ئیسپانیا لە مەترسیدایە، لانیکەم ٦٣ کەس گیانایان لە دەستداوە

بەهۆی لافاوەوە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا لانیکەم ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە شەوی سێ شەممەوە تاکو ئێستا بەهۆی بارانی چڕەوە چەندین گوند لە وڵاتی ئیسپانیا پەیوەندیان بە وڵاتەوە پچڕاوە و بەشێک لە ڕێگا و بانەکان بوون بەژێر لافاوەوە.

بەگوێرەی داتای خزمەتگوزرییە فریاگوزارییەکان، تاکو ئێستا لانیکەم ٦٣ کەس گیانیان لە دەستداوە. بەپێی زانیارییەکان لە ئابی ١٩٩٦وە لافاوی لەم شێوەیە قورس و بەو ژمارە زۆرەی قوربانییەوە لەو وڵاتە ڕووی نەداوە.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و شا فیلیپی شەشەمی شای ئیسپانیا، پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ خێزان و قوربانیانی لافاوەکە دەربڕی.

لافاوەکە زۆرترین کاریگەری لە سەر شارۆچکەکانی لۆئەلچودیا ولەتور لە هەرێمی ڤالانسیا و کاستیلا لامانچیا هەبووە.

مارگریتا ڕۆبڵەس، وەزیری بەرگری ڕایگەیاند، نزیکەی هەزار سەرباز بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن.

ئیدارەی خۆجێی هۆشداری دایە هاوڵاتیان کە ڕێڕەوی وشکانی بەکار نە‌هێنن،هاوکات ڕاشیگەیاند دەبێت سەرجەم قوتابخانەکان بەداخراوی بمێننەوە. جەختیشی کردەوە گەڕان بەداوای هاوڵاتیانی بێسەر و شوێن بەردەوام دەبێت لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە.

لای خۆیەوە یەکێتی ئەورپا بەڵێنی هاوکاری ئیسپانیایدا. سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئۆرسێلا ڤۆندێر لیین، ڕایگەیاند، کە سیستمەمی مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆسیان بەگەڕ خستووە و ئامادەی بەدەمەوە چوونی ئیسپانیان.