دەنگەکانی پارتەکەی ماندێلا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کرد

دەنگی پارتی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا کە دامەزرێنەرەکەی نیلسۆن ماندێلایە و دەسەڵاتدارە، بۆ یەکەمجار دەنگەکانی بە رێژەی ژێر ٥٠٪ کەم بووەوە.

کۆنگرەی نەتەوەی ئەفریقا لە هەلبژاردنی خۆجێیی ئەفریقای باشوردا ٤٦٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و رەخنەی زۆری لێدەگیرێت.

لە پرسی گەندەڵی، بێکاری، ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری پارتەکە رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە. کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی دووشەمەی رابردوودا لە مێژووی خۆیدا کەمتر لە ٥٠٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

بەم پێیەش ئەو پارتە لە هەموو شار و ناوچەکان رێژەیەکی کەمتری شارەوانیەکان بەدەست دەهێنێت.

پارتەکەی نیلسۆن ماندێللا لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە سەر دەسەڵات.

سەرۆککۆمار رامافۆساش دانی بەوەدانا کە دەنگێکی کەمیان بەدەستهێناوە و پارتەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت، شارە گەورەکان بەرێوەببات، پێویستە لەگەڵ پارتەکانی دیکە هاوپەیمانی دروست بکات.

ف.ق